پەیامی زیندانیان بۆ نەورۆز: وەرن لەدەوری ئازادی ڕێبەرێتی کۆببینەوە

زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن پەیامێکیان بۆ نەورۆزی ڕحا نارد و گوتیان: "ئەو ئاگرەی لەنێو ئێمەدا دەسوتێت، ناکوژێتەوە، وەرن لەدەوری ئازادی ڕێبەرێتی کۆببینەوە".

ئاهەنگی نەورۆزی ڕحا بە درووشـمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" بە بەشداری دەیان هەزار کەس ئەنجامدرا، پەیامی زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن خوێنرایەوە.

زیندانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد ١١٨ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، ڕایەنگەیاند گەلی کورد ٢٠٠ ساڵە لەنێو هەلومەرجی فاشیزم دەژین و کۆمار هەرگیز دەستبەداری دوژمنایەتی کوردستان نەبووە، بێجگە لە قڕکردن هیچی بۆ کورد و گەلان نەهێناوە، دەڵێن: "ئەوکات سەرۆک ئاپۆ بەم سیستەمەی گوت بەسە، میراتی شێخ سەعید و سەید ڕەزاکانی وەرگرت. بۆ یەکەمجار لە مێژووی گەلاندا پارادایمێکی دەرەدەوڵەت پێشکەوت. بۆیە ڕووبەڕووی توڕەیی نەمروود بوویەوە و ٢٥ ساڵە لە هەلومەرجی ئەشکەنجە ڕاگیراوە. با هەمووان بزانن، سەبرمان بەرامبەر ڕێبەری زیندانیکراو و کوردستانی بێ ستاتۆ نەماوە. بۆیە وەک ڕۆڵەکانتان و هەڤاڵەکانتان و خوشک و براکانتان، مانمان لە خواردن گرتووە. پێویستە هەمووان لەدەوری بەها دەستەجەمعییەکانی گەلی کورد و ئازادی ڕێبەرێتی کۆببینەوە. زیندان چەندێک سارد و تاریک بێت، ئاگری دڵی ئێمە ناکوژێتەوە و ڕۆحی ئێمە سارد نابێتەوە. نەورۆزتان پیرۆز دەکەین و بانگەوازتان دەکەین بۆ بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەش. یان ئازادی یان ئازادی".

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.