پیک جەژنی قوربانی پیرۆز کرد

پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک) بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی قوربانی لە گەلی کورد و هەموو جیهانی ئیسلامی پیرۆز کرد.

پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک) بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی قوربانی لە گەلی کورد و هەموو جیهانی ئیسلامی پیرۆز کرد.

پیک تیشک دەخاتە سەر گرنگی واتای قوربان لە بەهێزکردنی جڤاکدا، دووپاتی دەکاتەوە جەژنی قوربان لە مێژووی مرۆڤایەتییدا ڕۆڵێکی مەزنی هەیە بۆ ئاشتی و ئازادی، دەڵێت: "بەداخەوە ئەمساڵیش لەم جەژنەدا دیکتاتۆرەکانی جیهان دژی گەلانی بندەست کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. بەتایبەت دەوڵەتی نەژادپەرستی تورک لە باشوور و ڕۆژئاوا و هەر پارچەیەکی کوردستان هێرشی توند دەکاتەسەر گەلی ستەملێکراوی کورد و کۆمەڵکوژی دەکات، هاوکات لەنێو جیهانی ئیسلامیدا هەندێک دەوڵەت و هێزی بکوژ لەژێر ناوی ئیسلامدا ستەم دەکەن و خوێنی موسڵمانان دەڕێژن".

پیک هیواخوازە خودا گەلی کورد و گەلانی موسڵمان لە ستەمی زاڵمان بپارێزێت، دەڵێت: "بەرخۆدانی حەزرەتی موحەممەد بۆ هەموو مرۆڤایەتی بۆتە نیشانەی ئاشتی و ئازادی، داوامان لە خودایە جەژنی ئەمساڵ ببێتە مایەی یەکێتی گەلی کورد و ببێتە مزگێنی خێر بۆ کوردستانی ئازاد و سەربەخۆ".