ئیشکگریی دادپەروەری لە ئامەد بە دەستپێشخەریی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان (TUAY-DER) لە ٧٣هەمین ڕۆژی خۆیدا له بارەگای دەم پارتی لە ڕێزان درێژەی هەیە. چالاکوانانە بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەدژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و گەلی کورد، بە ڕادەستکردنەوەی بە تورکیا جلوبەرگی ڕەشیان پۆشی. سەردانەکان بۆ پشتگیریکردن لە ئیشکگریی دادپەروەری ئەمڕۆش بەردەوام بوو. سەردانکەران وتیان "گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی". باس لە گرنگی ئەو ڕۆژە کرا و دواتر دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" بەرزکرایەوە.
ئێلح
چالاکیی ئیشکگریی دادپەروەری لە ئێلح بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حوکم دراوان (TUHAY-DER)، کەسوکاری زیندانیان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە ١٥هەمین ڕۆژدا بەردەوام بوو. چالاکییە لە بارەگای دەبەپە لە ئێلح بەڕێوەدەچێت و نوێنەرانی ڕێکخراوە جەماوەریی و دیموکراتییەکانی شارەکە و سیاسەتمەداران سەردانی ئیشکگران دەکەن. هاوکات لە ڕۆژدا خەڵکێکی زۆر بەشداری چالاکییەکەیان دەبن.
ئەستەنبوڵ
بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی مەرمەرە بۆ پشتیوانی وهاوکاری زیندانیان و خێزانی زیندانیان (MATUHAYDER)، کە لە ئەستەنبوڵ ئیشکگریی دادپەروەری دەستی پێکردبوو، لە ڕۆژی ٦٦ـەمیندا لە بینای ڕێکخستنی دەم پارتی ناوچەی ئەسەنیورت بەردەوام بوو. لە باڵکۆنی چالاکییەکەدا پانکارتی"بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد، با گۆشەگیری بشکێنین و ببینە دەنگی زیندانیان" هەڵواسرابوو، چالاکوانانیش بەرگی تایبەتیان پۆشی بوو کە لەسەری نووسرابوو"گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی".
مێردین
لە بارەگای ڕێکخستنی دەبەپەی مێردین ئیشکگریی دادپەروەری کە دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆش بەردەوام بوو. دایکانی ئاشتی و کەسوکاری زیندانیان درێژەیان بە چالاکییەکانیان دا و خەڵکێکی زۆر سەردانی چالاکییەکەیان کرد. لە هەمان کاتدا خولی فێربوونی زمان دەستی پێکردووە. هەروەها سەبارەت بە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی گفتوگۆ کرا. بەگشتی، هەڵوێستی خۆیان هێنایە زمان و وتیان: "ئێمە بۆ ئاشتی و سەرۆکایەتیمان تێکۆشان دەکەین و داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجالانیان و بەدی هاتنی ئاشتیان کرد و تیان دەمانەوێت هەموو گەلان بە ئاشتی بژین".
وان
کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حوکم دراوان (TUHAY-DER) ئیشکگریی دادپەروەرییان دەستی پێکرد، ئێستا لە ڕۆژی ٧٣دا بەردەوامە. چالاکییەکە لە بارەگای دەبەپەی شارەکەدا بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ بەڕێوبەرانی دەم پارتی ناوچەی سەرای و ڕێیا ئارموش و دانیشتوانی گەڕەکەکانی جەڤدەت پاشا و جمهوریەت سەردانی چالاکوانانیان کرد و داوای دیداریان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
هەروەها دایکان ئاماژەیان بەوەکرد کە، نزیکەی سێ مانگە ئەم چالاکییە بەڕێوەدەبەین. ئەمڕۆ ١٥ی شوباتە، مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا بەردەوامە. ئێمە لێرە بە هەموو جیهان دەڵێین؛ ڕێپێوانی گەورەی ئازادی شار بە شار سەرەڕای خراپی کەش و هەوا بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەردەوام بوو. ئەم ڕێپێوانکەرانە بۆ ئەوەی دەنگیان لە جیهاندا ببیسترێت، بەڕێکەوتن. با ئێستا گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی پێبێت. کاتێک ئەم گۆشەگیرییە کۆتایی هات، لە زیندانەکانیش گۆشەگیری کۆتایی دێت. لە بنەڕەتدا گۆشەگیری لەسەر گەلی کورد هەڵدەگیرێت. ئێمە وەک دایکان دەڵێین 'بەسە بەسە' دەسەڵاتداران بەرامبەرمان کەڕ و داماون. ٧٣ ڕۆژە نەمانتوانیوە دەنگی خۆمان بەکەسێک بگەیەنین. چالاکیمان بۆ ئاشتی و ئازادی بەردەوامە. داواکارین دیدارەکان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت. چونکە چارەسەری لە ئیمرالییە".
چالاکیی ئیشکگریی بە گۆرانی و دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانان" بەردەوام بوو.