پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات لە سانت پۆڵتن شەرمەزارکرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە ڕێپێوانێک لە سانت پۆڵتن پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان شەرمەزارکرد و بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی سبەی لە ڤیەنا.

لە شاری پۆڵتنی نەمسا بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

لە ڕێپێوانەکەدا بە پێشەنگایەتی دەم-کورد پانکارتی "گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنینەوە، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" بەرزکرایەوە.

جەماوەر ئاڵایان بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک دەستی پێ کرد و ناوەندی شار لە هێرنپلاتز کۆتایی هات.

لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانە مەزنەکەی سبەی لە ڤیەنا.