پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم لە ئەوروپا شەرمەزارکرا_نوێکرایەوە
لە چەندین شاری ئەوروپا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چالاکی شەرمەزارکرا.
لە چەندین شاری ئەوروپا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چالاکی شەرمەزارکرا.
لە سویسرا و ئوسترالیا و ئەڵمانیا و فینلەندا و ئەڵمانیا و ڕوسیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چالاکی شەرمەزارکرا.
فرایبۆرگ
لە شاری فرایبۆرگی سویسرا لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی هەڵمەتەکە و بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.
هاوسەرۆک ئۆرهان هازار لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی فرایبۆرگ (جەدەکە_فرایبۆرگ) ڕایگەیاند پێش ٢٦ ساڵ بە کۆنتڕۆڵی دەوڵەتانی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پرۆسەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەستی پێ کرد، گوتی: " ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی خۆی ئەم پیلانگێڕییەی پووچەڵ کردەوە کە مەبەست لێی نەهێشتنی تێکۆشانی گەلی کورد بوو. ئەمڕۆ ئەو هێزانەی دەیانەوێت درێژە بەم پیلانگێڕییە بدەن، سیاسەتی گۆشەگیری توند لەسەر ڕێبەرمان بەڕێوەدەبەن. ئەمڕۆ وەک گەلی کورد لێرە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم شەرمەزار دەکەین و دژی ئەشکەنجەی گۆشەگیری کە دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد دەستبەسەر بکات لە گۆڕەپانەکان تێدەکۆشین و ڕێبەرمان ئازاد دەکەین".
لەسەر ناوی تەجەشە و تێکۆژن ئارگەش وڵات ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و گوتی: "هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە لە گۆڕەپانەکان دەبین".
تورکو
لە شاری تورکوی فینلەندا پانێڵی ٩ ی تشرینی یەکەم ئەنجامدرا. لە پانێڵەکەدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم تاوتوێژ کرا و تیشکخرایە سەر ڕۆڵی دەسەڵاتە هەرێمییەکان، بەشدارانی پانێڵەکە بە پرسیار و سەرنج بەشداربوون.
ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە فینلەندا و تۆڕی پشتگیری کوردستان بەشدارییان کرد لە پێشانگای کتێبی ئەنارشیستەکان. لە پێشانگاکەدا ستاندی کتێبی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە. لە ستاندەکەدا بروشور و کتێبی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکران. بەشداربووانی پێشانگاکە گرنگییەکی زۆریان بە ستاندەکە دا و فیکر و ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوتوێ کرا.
سیدنی
لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (دەکتەم)ـی شاری سیدنی ئوسترالیا کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.
هاوسەرۆکی دەکتەم تەیمور تاتڤان ڕایگەیاند لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلاندا ویستیان گەلی کوردی ئازاد لەناوببەن و سەدەیەکی تر مەحکومی بکەن بە کۆیلایەتی، ئامانجەکە ئەوە بوو ئیرادەی کوردی ئازاد بشکێنن و تەسلیمی بکەن، بەڵام ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان سەرەڕای گۆشەگیری بەرخۆدانێکی مەزن دەکات، پەکەکە و گەلی کورد بە تێکۆشان و قوربانیدانی مەزن پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان بێ ئەنجام هێشتەوە.
سارتۆڤ
لە ماڵی گەلی یارشۆڤ لە ڕوسیا دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.
هاوسەرۆک ڕەمەزان بوداکۆڤ تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی و گوتی: "بانگەواز لە هەموو مرۆڤایەتی دەکەین؛ لەگەڵ ئێمە یەکبگرن و گۆشەگیری شەرمەزار بکەن".
بوداکۆڤ ڕایگەیاند وەک کوردانی ڕوسیا ئەم ڕەوشە قبووڵ ناکەن، گوتی: "دەمانەوێت دەستبەجێ عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت".
ساربروکن
لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری ئیمراڵی لە ٧_٨ ی تشرینی یەکەم ستاند دانرا.
لە ستاندەکەدا دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بڵاوکراوە دابەشکرا. ژنان درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە، لە چالاکییەکەدا داوای پشتیوانی کرا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ژنێڤ
لە شاری ژنێڤی سویسرا چالاکی خوێندنەوە ئەنجامدرا. چالاکییەکە لە ماڵی کەلتوور و هونەری نادی لە کەمپی زانکۆی ژنێڤ ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا چەند بەشێک لە کتێبی "دیدگای چارەسەری دەربارەی بەرخۆدانی گەلانی فەڵەستین و کورد" خوێنرایەوە.
هەر لە چالاکییەکەدا بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆر کرا بۆ مۆدێلی ژیانی دیموکراتیک لەسەر بناغەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
چالاکییەکە سبەی لە زانکۆی ژنێڤ بەردەوام دەبێت.