پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر - ٢

دەسەڵاتداری ئاکەپە کە لە ساڵی ٢٠١٣پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسردا پچڕاند، لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و لیبیا دەستی بە شەڕی بەرژەوەندییە هەرێمیەکان کرد.

هاوکات لەگەڵ 'بەهاری عەرەبی' و دوای ڕووخانی دەسەڵاتی حوسنی موبارەک، ئیخوان موسلیمین دەسەڵاتیان گرتە دەست، بەڵام دەسەڵاتەکەیان لە میسر زۆری نەخایاند. دوای کودەتاکەی سیسی، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر تێکچوو. دەسەڵاتداری ئاکەپە و ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو کاتی تورکیا ماوەیەکی زۆر بوو پشتیوانیان لە ئیخوان موسلیمین دەکرد، بە هۆی کودتاکەی سیسی دەیانگوت هەرگیز لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی کۆنابینەوە، هاوکات ئۆپۆزسیۆنیان بەوە تۆمەتبار دەکرد کە "لایەنگری سیسی"دەکەن. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەردۆغان و پارتەکەی ئاکەپە لە تورکیا پێشوازییەکەی گەرمیان لە سەرۆکی میسر سیسی کرد.

لە بەشی دووەمی دۆسیەکەماندا تیشک دەخەینە سەر بەدواداچوونەکانی تورکیا بۆ گاز لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەستیپێکرد و هەڵدەسەنگاندن بۆ پرسی لیبیا دەکەین.

پێش ناکۆکییەکانی تورکیا و میسر، ستراتیژی سیاسەتی دەرەوە بە سەرکردایەتی ئەحمەد داودئۆغڵو بەڕێوە دەچوو. وەزیری دەرەوەی ئەوکات، ئەحمەد داودئۆغڵو، ئەم سیاسەت و ستراتژییانەی بە 'کێشەی سفر' پێناسە دەکرد، لە وتارێکیدا بە ناوی 'سیاسەتی سفر لە سەردەمی نوێدا' لە گۆڤاری فۆرین پالیسی (سیاسەتی دەرەوە)دا لە ٢١ی ئاداری ٢٠١٣" بەمشێوەیە هەڵسەنگاندنی کردبوو: "بەتایبەت دوای ئەوەی دەستم بە کاری وەزارەتی دەرەوە کرد، پێوەرەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا 'کێشەی سفر' بوو بە پێوەرە بنەڕەتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا کە لەسەری قسەکرا بوو، لەو ڕوانگەیەوە ئەم پێوەرە مۆدێلێکی ئایدیاڵ بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیادا گۆڕانکاری ئێمەشی نیشان دەدا. ئیتر لە ڕۆژەڤی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا ناکۆکیە درێژخایەنەکان لەگەڵ دراوسێکانی نەمابوو."

سیاسەتە شەڕانگێزییەکانی دەرەوە

ستراتژی داودئۆغڵو نەیتوانی ڕێگری لەوە بکات کە تورکیا نەبێتە کێشە لە ناوچەکەدا. داودئۆغڵو ساڵی ٢٠١٣ نووسی، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤دا لەگەڵ بەرپرسانی باڵا، وەک هاکان فیدان کە سکرتێری میت بوو، کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە دەستێوەردان لە سوریا هەبوو و تۆمارە دەنگییەکانی کۆبوونەوەکەش بڵاوکرایەوە. لەم تۆمارە دەنگییەدا، کە زانیاری گرنگی سەبارەت بە شەڕی سوریا تێدایە، قسەکانی هاکان فیدان لە بەبیری خەڵکدا ماوەتەوە، 'سەیرکە، سەیرکە فەرماندەکەم، ئەگەر پێویست بە بیانوویەک بێت، ئەوە ٤ کەس دەنێرم لە لایەکەوە، پێیان ئەڵێم ٨ موشەک لە ناوچەیەکی چۆڵدا بتەقێنەوە ئەوە کیشە نییە. بەو شێوەیە بیانوو دروست دەکرێت'. بەو شێوەیە هێڵێکی نوێ لە سیاسەتی دەرەوە دەستی پێکرا، کە هاکان فیدان و میت چالاکانە پێشەنگایەتیان دەکرد. هاکان فیدان کە ئێستا وەزیری دەرەوەیە، خوڵقێنەری ئەم هێڵە بوو.

فیدان لە ئۆپەراسیۆنەکانی میت لە لیبیا هەتا قەفقاز و سوریا، بەشدارییەکی گەورەی لە گۆڕینی سیاسەتی دەرەوە بۆ کاری هەواڵگری کرد. هەروەها دانانی فیدان وەک وەزیری دەرەوە ئەم سیاسەتەی بە ئەنجام گەیاند. کاریگەری چالاکانەی میت لەسەر سیاسەتی دەرەوە لە ڕۆژئاوا تا باشووری کوردستان هێشتا درێژەی هەیە.

قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی

ئەم گۆڕانکارییە عەقڵیەتیە لە پرسی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و لیبیادا ڕەنگ دەداتەوە. پێویستە مرۆڤ پێش ئەم ستراتیژە گرنگی بەو بزووتنەوەیە بدەن لەم شوێنە. لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لە ساڵانی٢٠٢٣، ٢٠٠٧، ٢٠١٠ لە چوارچێوەی سنوورە دەریاییەکانی نێوان میسر، ئیسرائیل، لوبنان و قوبرس،٣ ڕێککەوتن لەسەر ناوچەی ئابووری مونحاسر (MEB) واژۆ کرا. لە ساڵی ٢٠١١ تورکیا ئەم ڕێککەوتنەی قبوڵ نەکرد و ڕێککەوتنێکی لەگەڵ باکوری قوبرسدا کە داگیری کردووە واژۆ کرد. لەگەڵ قوڵبوونەوەی شەڕ لە سوریا، تورکیا پێشتر وزەی خۆی بەم شوێنە داوە. یەدەگی هیدرۆکەربۆن کە دەوترێت لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدایە، جارێکی دیکە تورکیای بۆ ئەم ناوچەیە ڕاکێشا. بانگەشەی ئەوە کراوە کە نزیکەی ١٥-٢٠ ترلیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی دۆزراوەتەوە و بۆ ماوەی ٥٧٢ ساڵ بەشی وزەی تورکیا دەکات. لەم چوارچێوەیەدا حکومەت بەو عەقڵییەتەوە کە 'پڕۆژەکە بەبێ تورکیا ناڕواتە پێشەوە' سیاسەتی دەکرد.

خەونی "ناوچەی شین"

لەو کاتەدا تورکیا کەشتی توێژینەوەی (ئۆروچ ڕیس)ی بە مەراسیمێک ڕەوانەی دەریای سپی کرد، بەڵام ئەمە تەنیا کێشەیەکی ناوچەیی نەبوو. دوای بەشدار بوونی فەرەنسا، قەیرانەکە خراپتر بوو. تورکیا کە پابەند نەبوو بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی ١٩٨٢سەبارەت بە یاسای نێودەوڵەتی دەریاکانی پێشێل کرد و گەیشتە ئاستی شەڕ لەگەڵ یۆنان. "تیۆری وڵاتی شین" ناسیونالیستەکان لەلایەن ئاکەپەوە بەکارهێنرا. ئەم عەقڵیەتەی ئەدمیراڵ خانەنشینی دەریایی جەم گۆردەنیز سیاسەتی تورکیای لەسەر دەریای ناوەڕاست، ئیجە، مەڕمەڕە و دەریای ڕەش پێناسە دەکات. جیهات یایچی ئەو کەسە بوو کە تیۆرییەکەی گۆردەنیزی بەرجەستە کرد. لەم پڕۆژەیەدا تورکیا بەرپرسە لە سەرچاوەکانی ئاو و سەرچاوە دەریاییەکان و دان بە گرێبەستە دەریاییە نێودەوڵەتییەکاندا نانێت و لەدەرەوەی هەموو ئەو پێوەرانە کاردەکات.

کۆمەڵێک کێشەی حکوومی لە پشت یۆنان و تورکیاوە بەرامبەر یەکتر هەبوون. یەکێکیان میسر بوو. میسر کە لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە لەگەڵ تورکیا گرژی کەوتووەتە نێوانیان، لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ رێککەوتنێکی دەریایی لەگەڵ یۆنان واژۆ کرد و زیاتر لەو بابەتەدا بەشدار بوو. سەرەڕای گوشارەکانی یۆنان، میسر بە تەواوی ناوچەی دەریایی مێس و دوورگەکانی یۆنانی قبوڵ نەکرد. ئەمە هەروەها وەک ستراتژی، لە چوارچێوەی تێکۆچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا لێکدرایەوە. هەروەها لەو کاتەدا هەنگاو بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و تورکیا نرا، بەڵام دوای ئەوەی تورکیا ڕێککەوتننامەی لەگەڵ لیبیا واژۆ کرد میسر دیسان ئاسایی کردنەوەکانی هەڵوەشاندەوە.

پرسی لیبیا

ئەمە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بوو. لە لیبیا، کە لە ناوەندی ململانێە ناوخۆییەکاندا بوو، تورکیا ڕۆڵێکی چالاکی دەگێڕا. فایز سەراج سەرۆکی حکوومەتی وفاقی میللی لیبیا کە ئاکەپە پشتیوانی لێدەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا لەسەر مەسەلەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێوەدەبرد. ئەو ڕێککەوتنەی کە تورکیا لەگەڵ لیبیا واژۆی کرد قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی زیندوو کردەوە. ئەمەریکا، فەرەنسا، یۆنان و یەکێتی ئەوروپا و میسر دژی ئەو ڕێککەوتنە بوون. لەنێوان ساڵانی ٢٠١٩ و٢٠٢٠، گرژی سەربازی لەنێوان میسر و تورکیا لە لیبیا سەریهەڵدا بوو.

بە پێچەوانەی سیاسەتی سەربازی و سیاسی تورکیا لە لیبیا، لە دژی تەشەنەی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، میسر هاوکارییەکانی لەگەڵ یۆنان و فەرەنسا و وڵاتانی کەنداوی فارس بەهێزتر کرد. ئەم سیاسەتەی میسر بۆ بەهێزکردنی ئەکتەرەکان بوو لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا. هەرچەندە ئەو دوو وڵاتە بۆ بەرژەوەندییەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و لیبیا شەڕیان کرد، بەڵام شەڕی ڕاستەوخۆیان نەکرد و پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دیسان بەردەوام بوو.

بەشی کۆتایی: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و تورکیا...