پەیوەست بە 'گۆشەگیری ئیمراڵیەوە' سەردانی نوسینگەی پارێزەرانی سەمسور کرا

پارێزەرانی ئۆهەدە لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی سەردانی نوسینگەی پارێزەرانی سەمسوریاندا و دوایان کرد دەسبەجێ لە ئیمراڵیدا لێکۆڵینەوە بکرێت.

١٨ پارێزەری کە لە نوسینگەی پارێزەرانی سەمسور تۆمارکراون، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهەدە) بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٤٠ مانگە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵیدا هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نیە سەردانی نوسینگەی پارێزەرانیا سەمسوریانکرد. پارێزەران لە پێش بینای نوسینگەکە ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.

یوسف ئۆزپەرچین ئەوەی بیرهێنایەوە کە هیچ زانیارییەک لە بارەی گیراوانی ئیمراڵیەوە نیە و ئاماژەی بەوەدا بەشێوەیەکی نایاسایی رێگری لە خەباتی پارێزەران دەکراێت و وتی: "لە ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤دا سەردانی وەزارەتی داد کراوە داواکرا کە بەزوترین کات لە گرتووخانەکاندا لێکۆڵینەوە بکات، کۆتای بە نیگەرانییەکان دەربارەی دۆخی زیندانیان بهێنرێت. بە بێ بوونی هیچ ڕێگرییەک رێگە بە پارێزەران بدرێت چاوپێکەوتنەن ئەنجام بدەن. بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەت وەڵامی داواکارییەکی نەداوەتەوە." لە بەردەوامی قسەکانیدا ئۆزپەرچین ئاماژەی بەوەدا لە داخوازینامەکەدا  ئەوە روونکراوەتەوە پێویستە نوسینگەی پارێزەران لەدژی ئەم کارانە هەڵوێست وەرگرن.

دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە پارێزەران داخوازینامەکەیان ڕادەستی نوسینگەی پارێزەرانی سەمسورکرد.  سەرنجیان بۆ ئەو کارە ڕاکێشاوە کە زیندانییە سیاسییەکان بە داواکاری "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری پرسی کورد" دەستیان پێکردووە. لە داخوازینامەکەدا هاتووە کە وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانی دژی گۆشەگیری پێچەوانەی یاسایە. لە داخوازینامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو سزا دیسپلینییەی کە بەسەر زیندانیاندا دەسەپێنرێت نایاسایین و ڕاگەیەندراوە کە بەرپرسانی زیندانەکان لە دژی یاسای قەدەغەکردنی ئەشکەنجەدان تاوان ئەنجام دەدەن. لە داخوزینامەکەدا داوا کراوە لە نوسینگەی پارێزەران بچێتە زیندانی ئیمراڵی و لێکۆڵینەوە بکات.