'ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە' لە قۆناغی کۆتایدایە

'ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە' کە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستیپێکرد، بە بڕینی ١٠ کیلۆمەتر بەردەوامی هەیە. لە ڕێپێوانەکەدا لە دژی سیاسەتەکانی دەسەڵاتداری و زهنیەتی تاڵانکەر بانگەوازی تێکۆشان کرا.

'ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە' کە لەلایەن دەم پارتییەوە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی نۆیەم و کۆتایدا بەردەوامە. ماوەی ١٠کیلۆمەتر ماوە لە پێش بەشداربووانی رێپێوانەکەدا ماوە بۆ ئەوەی بگەن بە جۆلەمێرگ.

لە ڕێپێوانەکەدا هاوسەرۆکی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغللاری، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە جاهید کرکازاک، ئەندامانی دەم پارتی، هاوسەرۆکانی شارەوەنییەکان و زیاتر لە ٥٠٠ کەس بەشدارن و درێژە بە ڕێپێوانەکەیان دەدەن. ڕێپێوانکاران لە بەرەبەیاندا لە دپنی ڕێپێوانەکەیان دەستپێکرد و بە تەنیشتی چەمی زێدا ڕوویان لە جۆلەمێرگ کرد.

لە درێژەی ڕێپێوانەکەدا هاووتەبێژی هەدەکەی ئەستەنبول عەلی بال قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ڕێپێوانەکەیان ڕێپێوانە لە دژی سیاسەت و زهنیەتی دەسەڵاتداری و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی شارەوانییەکان.

دوابەداوی قسەکان چالاکوانان ڕێپوانەکەیان دەستپێکردەوە. پێشبینی دەکرێت ڕێپێوانەکە لە کاتژمێر ١٦:٠٠ خولەکدا بگات بە ناوەندی جۆلەمێرگ و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.