پزیشکانی تەندرووستی سلێمانی گردبوونەوە
پزیشكانى نیشته‌جێى خولاو له سنوورى پارێزگای سلێمانى باشووری کوردستان لەبەردەم نەخۆشخانەی شار بۆ داواکردنی مافەکانیان گردبوونەوە.
پزیشكانى نیشته‌جێى خولاو له سنوورى پارێزگای سلێمانى باشووری کوردستان لەبەردەم نەخۆشخانەی شار بۆ داواکردنی مافەکانیان گردبوونەوە.
پزیشكانى نیشته‌جێى خولاو له سنوورى پارێزگای سلێمانى باشووی کوردستان لەبەردەم نەخۆشخانەی شار به‌هۆى دانه‌مه‌زراندن و پله‌به‌رز نه‌كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ری هەرێمەوە گردبوونەوە و هەڵوێستییان نیشان دا.
لە دوێنێوە به‌شه فریاكه‌وتنه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كان له سلێمانى له‌لایه‌ن پزیشكانى نیشته‌جێى خولاوەوە كاركردن تێیدا ڕاگیراوە، هەروەها لەکاتی سەردانیکردنی نەخۆشخانەکاندا پزیشکەکان هیچ نه‌خۆشێکیان نەبینی و ئەمڕۆش لەبەردەم نەخۆشخانەی شار گردبوونەوە.
پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە، بایكۆته‌كه‌یان به‌رده‌وامى هه‌یه، تا ئه‌و كاته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار وه‌ڵامى داواكارییه‌كانیان ده‌داته‌وه.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئێستادا كارمه‌ندانى ته‌ندرووستیی ته‌نها چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایی بۆ ئەو نه‌خۆشانه ده‌كه‌ن، کە حاڵه‌تى فریاكه‌وتن و بە خێرایی پێویستیان به چاره‌سه‌رى به په‌له هه‌یه.
جێگای ئاماژەیە، ئەو پزیشكانە هۆكاری گردبوونەوەكەیان دەگێڕنەوە بۆ چەند داواكارییەك لەوانەش، دا‌مه‌زراندن و پله‌به‌رز كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ری هەرێمەوە.