قەرەسونگور کانیڕەش لە لەندەن بەبیرهێنرایەوە
لە شاری لەندەن مەراسیمی یادکردنەوە بۆ گەریلای هەپەگە قەرەسونگور کانیڕەش، کە لەمەتینا شەهید ببوو، سازکرا.
لە شاری لەندەن مەراسیمی یادکردنەوە بۆ گەریلای هەپەگە قەرەسونگور کانیڕەش، کە لەمەتینا شەهید ببوو، سازکرا.
گەریلای هەپەگە قەرەسونگور کانیڕەش (زوبەیر تەیمورئۆغڵو) لە ٢ی شوباتدا لە هەرێمی مەتینا لەگەڵ ٧ هاوڕێی خۆی لە شەڕ دژی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهید بوو. لەلەندەن بۆ یادکردنەوەی کانیڕەش لە بینای کەی سی سی مەراسیمێکی یادکردنەوە سازکرا.
بنەماڵەی تەیمورئۆغڵو، ئەندامانی بەڕێوەبەری بنەماڵەی شەهیدان لە بەریتانیا، بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، ئەنجومەنی ژنانی ژیان و زۆر کەسی دیکە بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.
بۆ قەرەسونگور کانیڕەش و هاوڕێکانی مێزێکی یادکردنەوە دانرا و بە مۆم تاجەگوڵینە رازێندرایەوە.
هەروەها وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و فەرماندەی سور چیاگەڕ هێڤی (جیهان تورکان) دانران.
دوات خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، تۆمارێکی ڤیدیۆیی لەسەر هەڵسەنگاندنەکانی قەرەسونگور کانیڕەش نمایش کرا. دواتر یاڵچین تاتوان لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەلی کورد و لە سەرناوی تەجەشەش عەگید رحا و لە کۆمسیۆنی شەهیدانیشەوە عەلی پۆیراز قسەیان کرد.
یادەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" کۆتاییهات.
هـ . ب