قەسەدە: شەش چەتە کوژراون، دوو ئۆتۆمبیلی چەتەکانیش تێکشێندران
قەسەدە ڕایگەیاند لە ئەنجامی چالاکییەکانیاندا لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا شەش چەتە کوژراون، هەشتی دیکەش بریندار کراوە و دوو ئۆتۆمبیلیش تێکشێندراون.
قەسەدە ڕایگەیاند لە ئەنجامی چالاکییەکانیاندا لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا شەش چەتە کوژراون، هەشتی دیکەش بریندار کراوە و دوو ئۆتۆمبیلیش تێکشێندراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ئامارەی بەرخۆدانییەکانی و هێرشی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بڵاوکردەوە.
قەسەدە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکانی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە ناوچەکانی بەرەی قەرەقۆزاق، گوندی قەڵای نەجم، گوندی هوشرییە و گردی خودی لە ڕۆژهەڵاتی منبج، دایەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکانمان سیستەمێکی ڕادەری سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک-یان لە ڕۆژهەڵاتی منبج لەناوبردووە.
هەروەها چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاریی فڕۆکەی جەنگیی هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر گردی سیرتل بۆیە یەکینەکانی شەهید هاروون بە ئامانجیان گرتن و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتایان لە ناوبرد و ژمارەی زیانەکانە گیانییەکانیان نەزاندرا.
قەسەدە ئاشكرای کوردووە، لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانانمان شەش چەتە کورژراون و هەشتی دیکەش بریندار کراون، هەروەها سێ ئۆتۆمبێل لەناوبراوە، کە یەکێکیان سیستەمێکی ڕادارە.