خەڵکی کۆبانێ ساڵیادی ڕزگارکردنی شارەکەیان پیرۆزکرد
دانیشتووانی کانتۆنی فورات ١٠ هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ و ١١ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییان بە ئاهەنگێک پیرۆزکرد.
دانیشتووانی کانتۆنی فورات ١٠ هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ و ١١ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییان بە ئاهەنگێک پیرۆزکرد.
هەزاران کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات، ئەندامانی ڕێکخراو و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و کەسانی بیانی ١٠ هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ و ١١ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییان بە ئاهەنگێک پیرۆزکرد.
لە ئاهەنگەکەدا ئاڵای قەسەدە و یەپەگە و یەپەژە و وێنەی شەهیدان هەڵگیرا و درووشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "بەرخۆدان ژیانە" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" بەرزکرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکایەتی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات مزگین خەلیل، هاوسەرۆکی کانتۆنی فورات فەرحان حاج عیسا، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ماجیدە حەسون و چەندین پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار لە فەرەنسا و بەریتانیا و ئیتاڵیاوە قسەیان کرد.
لە قسەکاندا دووپاتکرایەوە، چۆن پێش ٨٠ ساڵ لە ئیتاڵیا فاشیزم تێکشکا، دیسانەوە فاشیزم تێکدەشکێنن و لە کۆبانێ ئازادی و دیموکراسی مسۆگەر دەکەن.
قسەکەران ڕایانگەیاند پێویستە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین بوەستێنرێت.
لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندانی تەڤ_چاند و هیلالی زێڕین هونەری خۆیان پێشکەش کرد و بەشداربووان هەڵپەڕکێیان کرد.