بە دیمەن

شەهیدانی تشرین لە لینز یادکرانەوە

لە شاری لینزی نەمسا لە کەسێتی باوکی تەیاردا شەهیدانی تشرین یادکرانەوە. لە یادکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە ئەو تێکۆشانەی لە تشرین بەڕێوەدەچێت، بۆ هەموو مرۆڤایەتی بووە بە سیمبول.

لە شاری لینزی نەمسا لە کەسێتی باوکی تەیاردا  بۆ شەهیدانی تشرین چالاکی یاکردنەوەی ئەنجامدرا. یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. پاش ڕێزگرتن سینەفزیۆنێک لەسەر گرنگی مێژووی بەرخۆدانی تشرین، تێکۆشانی گەلان و میراتی شەهیدان پیشاندرا.


بە ناوی کۆمەڵگەی ئازاد جەودەت حالیم قسەی کرد و گوتی: “شەهیدانی بەردی بناغەی نەتەوەن. ئەگەر ئەمڕۆ هونەرمەند لە شۆڕشی ڕۆژئاوا شەهید دەبێت، ئەوە نیشاندەدات کە شۆڕش چەند گرنگە. باوکی تەیار هونەرمەندێکی مەزن، شۆڕشگێڕ، شەڕڤان و وڵاتپارێزی کوردستان بوو کە دلی بۆ کوردستان لێی دەدا. ئەو پەردە هەرگیز داناخرێت، جێی خۆی لەسەر سەکۆی ئەوینی کوردان دەگرێت”.
لە کۆتایی یادکردنەوەکەدا بەشداران دەربارەی واتا و گرنگی قۆناغەکە قسەیان کرد. لە قسەکاندا ئاماژە بەوەکرا کە تێکۆشانی تشرین نەک تەنها بۆ هەرێمەکە، بۆ هەموو مرۆڤایەتی بوو بە سیمبول.
یادکردنەوەکە بە دروشمی “شەهید نامرێت” و “بژی بەرخۆدانی سەرۆک ئاپۆ” کۆتایی هات.