سەران، سۆزدار و سەما

بوونە تۆوێک و لە دڵی کورداندا شین بوون. سێ قارەمان، سێ هاوڕێ بوون کە بۆ ئامانجێکی هاوبەشەوە تێکۆشانیان کرد.

شەهید سەران، سۆزدارف و سەما

ئەمە چیرۆکی سێ قارەمانی دڵخوازە کە لە مانگەکانی هاویندا بوونە تۆو و لە نێو دڵی دایکدا شین بوو. وەک دەزانرێت لە کوردستان هەموو تۆوێک بە ڕەمزی ئازادیەوە دەچێنرێت. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ئازادی لە منداڵییەوە دەست پێدەکات. بەڵێ گەڕانی ئەو سێ کچە سەرهەڵدێرە لە منداڵییەوە دەستی پێکرد. هاوڕێی سەردەمی منداڵی بوون. لەم گەشتە درێژخایەنەدا، لەگەڵ گەشتی هەڤاڵانمان سەران کوردستان خوسەر، سەما جویا چەولیک، و سۆزدار ئەڤین دەبین.

ئەم سێ تۆوە لە سەرمای چەولیکدا وەک بەهار ژیانەوە. بەرفین بازانجیر (سەران)، زیلان ئازاک (سەما) و بەتوول ئایدین (سۆزدار). بەرفین بازانجیر لە بنەماڵەیەکی گرێدارو بە بەهاکان و تێکۆشان گەورە بووە، دوای ئەوەی باپیر و مامی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە دیل دەگیرن، لە تەمەنێکی بچووکدا بڕیاریدا ڕێگای تێکۆشان بگرێتەبەر. لە کاتی خوێندنی زانکۆدا چالاکانە خەریکی کار بووە و لە لایەکی دیکەوە بە خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆی پێشخستووە. بەرفین لە ساڵی ٢٠١٣ یەکەم هەنگاوی لەخەباتی گەنجاندا ناوە و لە بە بەشداری چالاکانەی تۆڵەی لە دوژمن کردووتەوە. بەرفین شایەتحاڵی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بوو بۆ سەر گۆڕستانی شەهیدانی گارزان و بەمشێوەیە ڕاستی دوژمنی بینی، بە ئاگری تۆڵە کەسایەتی خۆی بەهێزتر کرد و هێندەی تر خۆی بۆ کار و تێکۆشان یەکلا کردەوە. بەرفین بە هەوڵەکانی گەنجانی لە گەندەڵی سیستەم ڕزگار دەکرد و لە ڕێگەی کولتوری پەکەکەوە فێری ژیانێکی نوێی دەکردن. لەگەڵ زیلان و بەتول کە هاوڕێی سەردەمی منداڵی بوون و لە زانکۆ پێکەوە دەیانخوێند، لەسەر ڕێبازی ئازادی هەنگاویان نا.

لێپرسینەوە لە دوژمن

یەکێکی تر لە گوڵە بەرفینەکان زیلان ئازاک (سەما) بوو، کە لە بنەماڵەیەکی دڵسۆز بە بەهاکانی پەکەکە لەدایک بووە. لە بنەماڵەیەکی خاوەن تێگەیشتن و کولتوورێکی وڵاتپارێزی، نورەدین ئازاکی مامی بەشداری پەکەکە بوو. چونکە لە بنەماڵەکەدا زۆر باسی مامی دەکرا، ئەمەش وایکرد زیلان زیاتر هاندەری پەکەکە بێت. دوای ئەوەی مامی لە ساڵی ٢٠١٢ شەهید بوو و باوکی بەهۆی کاری ڕۆژنامەوانییەوە دەستگیرکرا، توڕەیی و تۆڵە سەندنەوەکانی زیلان زیاتر پەرەی سەند. دەیویست بە تێکۆشانی لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک بکات و بە ئاگری دەروونی دوژمن لەناو ببات. زیلان دواتر پەیوەندی بە چالاکیی گەنجانی وڵاتپارێزەوە کرد. لە کاتێکدا لە زانکۆ بوو، بە خوێندنەوەی بابەتەکانی ڕێبەرایەتی تێگەیشتنی خۆی بەهێزتر کردبوو. دواتر لەگەڵ هاوڕێکانی سەردەمی منداڵیدا روویان کردە چیا ئازادەکان کوردستان.

هێرشی سەر گۆڕستانی شەهیدان هێندەی تر تووڕەی کرد

کچە کوردێکی تر کە لە گەڕان بە دوای ئازادییدا بوو، ناوی بەتوول ئایدن (سۆزدار)بوو کە لە بنەماڵەیەکی گوندنشین گەورە بووە و لە ڕاستی کۆمەڵایەتی خۆی بەدوور بوو. بەتوول لە ژێر کاریگەری سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکدا بوو و لە سایەی هەوڵی بەشێک لە خزمەکانی، بۆ ماوەیەکی کورت لە چالاکییەکانی گەنجانی ئاکەپەدا بەشداری کردبوو. سەرەڕای ئەمە، بەتوول بیرکردنەوە و هەستی دژی نادادپەروەرییەکانی سیستەم لە ناخیدا گەشەی کردبووو. بەتوول بە تایبەتی لە سیستەمی پیاوسالاری و مامەڵەکردنی لەگەڵ ژنان ناڕازی بوو، ئەو سیستەمی بە کۆیلەکردن و دیلکردنی ژنی قبوڵ نەدەکرد. بۆ خوێندنی زانکۆ دەچێتە بتلیس و لەگەڵ هاوڕێکانی سەردەمی منداڵی زیلان و بەرفین دەچنە شاخ. ئەو لە کاتی خوێندنی لە زانکۆ، لەگەڵ بەرفین و زیلان بەشداری چالاکییە وڵاتپارێزانەکانی گەنجانی کردبوو. بەمشێوەیە دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە باشتر لە ڕاستی و ئایدۆلۆژی پەکەکە تێبگات. بتوول لە ساڵی ٢٠١٥  گەڵ هاوڕێیەکانی لە هەرێمی گارزان سەردانی گەریلاکانی کردبوو و لەگەڵیاندا گفتوگۆی کردبوو ئەمە زۆر کاریگەری لەسەر دادەنێت. هەر لەو ساڵەدا دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانی شەهیدانی هەرێمی گارزان. ئەم ڕووداوە دەبێتە هۆی توڕەبوونێکی زۆر لە کەسایەتی بەتوول دا. لە گەڵ هاوڕێەکانی بەڵێن دەدات بۆ تۆڵە کردنەوە لە کردەوە نامرۆڤانەکانی دوژمن دەست بە تێکۆشان بکەن. بۆیە لە ڕۆژێکی هاوینی ٢٠١٥دا بڕیاندا و دەچنە ڕیزەکانی پەکەکەوە.

خۆشەویستێک بوو کە لە پێکەنینەکانیدا ڕەنگی دەدایەوە

هەروەها سەران بەردەوام بە زەردەخەنەکەیەوە کە هەرکات دەتبینی پێکەنین لە سەر لێوی بوو. زەردەخەنەیەک پر لە دڵسۆزی وەفاداری. سەران بە بەشداریی دڵسۆزانە و پڕ سۆز و بێ ریای بە خێرایی لای هەڤاڵەکانی هێژا و خۆشەویست بوو. بەهەمان شێوە سەما و  سۆزدار خاوەن کەسایەتییەکی گەرم و گوڕ و ڕاستگۆ بوون لە کەسایەتی ئەواندا مرۆڤدۆستی و سۆز و بڕیار گرێدراو بوون بە دۆزی گەلەکەیان ڕەنگی دەدایەوە و وەک گەریلایەکی ئاپۆیی بە عەشقی نیشتمانەوە لە ڕیزی تێکۆشاندا فیداکارانە تێکۆشانی کرد.

یەکەم پەروەردەکانیان لە گارزانەوە دەستی پێکرد

یەکەم پەروەردەکانیان پێکەوە لە هەرێمی گارزان تێپەڕاند. ئەو سێ هەڤاڵەی کە بە ژیانی پەکەکە نامۆ نەبوون، هەر زوو خۆیان لەگەڵ بارودۆخەکەدا گونجاند. سوزدار لە یەکەم هەنگاوەکانیدا هەڤاڵیەتی پەکەکە و پێگەی ژنانی ناو پەکەکە کە بە قووڵی کاریگەری لەسەری هەبووە، بەم قسانە نیشاندا: "یەکەم شت لە ژیانی گەریلادا هەڤاڵەتییە. هەستکردن بە ئازادی وەک ژنێک لە شاخەکان، دەربڕینی بیرکردنەوەکان ئازادانە و بەبێ گوشار، یەکەم هۆکار بوون کە کەوتمە بن کاریگەرییەوە."

لە یەکەم پەروەردەدا ئەو ڕێگایەی کە سەران و سەما بەدوایدا دەگەڕان بۆیان ڕوون بووەوە. دوای دوای پەروەردەکان گۆرانکاری دەستی پێکرد. سەران دوای پەروەردەیەکی کورت لە گارزان دەچێتە هەرێمی وان. سەما دوای ئەوەی یەکەم ئەزموونەکانی لە شەڕدا لە هەرێمی گارزان بەدەست دەهێنێت، بەبڕیارێک ڕوودەکاتە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و دەبێتە شەڕڤانێکی لێهاتووی یەژاستار. هەروەها سۆزدار دەچێتە هەرێمی مارینۆس، بۆ لای هەڤاڵ ئازێ مەلازگرد، فەرماندەی یەژا ستار، کە هەم لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و هەم لە ڕووی سەربازییەوە خاوەن لێهاتوویەکی بەرز بوو. سوزدار کە سەرسام دەبێت بە هەڤاڵیەتی و خەباتی هەڤاڵ ئازێ، وەها هەستی خۆی دەربڕیوە: "من راستەوخۆ لەلای ئەوەوە پەکەکەم ناسی، هەروەها ڕاستیەکانی کەسایەتی خۆمم لە تەنیشت هەڤاڵ ئازێ ناسیەوە و لێ فێربووم چۆن پێناسەی پەکەکە بکەم، هەڤاڵیەتیم خۆش بوێت، و چۆن وەک ژنێک لەم شاخانەدا بەهێز بمێنمەوە و ئەو فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەرایەتی کە فێری بووم بیخەمە بواری جێبەجێکردنەوە."

ژنە گەنجە شەڕڤانەکانی پەکەکە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە هەرێمەکانی باکور پەروەردە وەردەگرن دەچنەوە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.

ئەم سێ عاشقە بوێرە، کە قۆناغەکانی پەروەردەیان تێپەڕاندبوو، هەروەها قۆناغی گۆڕان و گۆڕانکاری گەورەیان ئەزموون کردبوو، بوونە گەریلایەکی بە هێز لەبواری ئایدۆلۆژی ئازادی ژنەوە. سۆزدار وتوویەتی؛ "دەمەوێت لە ئەنجامی پەروەردەکاندا تەرکیز لەوە بکەمەوە کە چۆن تۆڵەی هاوڕێیە شەهیدەکانم و هەروەها ئەو گۆشەگیرییەی کە بەسەر رێبەرایەتیدا سەپێنراوە، بکەمەوە" بە هەموو ئەو ئیرادەیەی لە کەسایەتی خۆیدا خوڵقاندبووی، خەباتی کرد. سۆزدار زیاتر لە ڕێبەرایەتی تێدەگەیشت و زیاتر عاشقی ژنی ئازاد و ژیانی ئازاد بوو و لەو پێناوەدا تێکۆشا.

هەروەها سەران کە ئامانجی بوون بە گەریلایەکی ڕاستەقینە و لێهاتوو بوو، لە ئەنجامدا بوو بە یەکێک لەو گەریلایانەی کە ژیانی خۆی بۆ ئەم ڕێبازە تەرخان کرد دەیگوت: "بەشێوەیەک کە شایانی ڕێبەرایەتی و گەلەکەم و شەهیدان بێت خەبات دەکەم. تێکۆشانێک بە ناوەندییەتی ژنان دەست پێدەکەم". بەڵێ لە راستیدا سەران وەک ژنێکی پێشکەوتوو و یارمەتیدەر لە نێو هەڤاڵانیدا بەناوبانگ بوو. تەرز و شێوازی گەریلا و شاخ و ئەزموونەکان بە خێرایی سەرانیان کردە فەرماندەیەکی لێهاتوو.

ئەو بە ئەزمونی ئایدیۆلۆژی و سەربازییەوە کە لە هەرێمی گارزان بەدەستی هێنابوو، لە خۆیدا پێگەیەکی بەهێزی بنیاتنابوو. لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیادا شەڕ و تێکۆشانێکی بەرزی بەڕێوە بردووە. وەکوو گەریلای مودێرن لە گۆڕەپانەکانی پراکتیکدا بە تاکتیکی گەریلایی گورزی لە دوژمن وەشاندووە.

سێ تێکۆشەری بوێر چوونە کاروانی شەهیدانەوە

سەما لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤لە خاکورک لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لەگەڵ هەڤاڵانی باهۆز و فورات شەهید بوو. سەما دەستی شەهیدی بریتانی گرتبوو و لە خاکورک سەمای ئازادی دەگێرا. سەما یەکێک بوو لە هێماکانی بەرخۆدانی خواکورک و تێکۆشانی بێوێنەی کردووە.

بەهەمان شێوە سۆزدار هەوڵێکی زۆریدا بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا لە هەموو بوارەکاندا شارەزا بێت. سوزدار هەواڵی شەهیدبوونی هەڤاڵ ئازێ مەلازگرد، فەرماندەکەی پێگەیشتبوو، کە بە لە هەموو هەنگاوەکانی ژیانی پەکەکەی لێ فێر ببوو، توڕەییەکانی لە بەرامبەر دوژمن زیاتر گەشەی کرد، بەردەوام لە بیری تۆڵەی هەڤاڵەکانیدا بوو، بۆیە لە هەموو ڕوویەکەوە سەرکەوت و لێهاتوویی بەدەست هێنا. سوزدار، دوای تێکۆشان و هەوڵدانێکی زۆر، لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕوو دەکاتە هەرێمی باکور. جارێکی دیکە لە هەرێمی بۆتان ڕووبەڕووی دوژمن بووەوە. سۆزدار بە سێ چەک لەسەر شانی و هەزار ئازاری دڵی و یەک ئامانج، لوولەی تفەنگەکەی لە دوژمن کرد. سوزدار کە لە مانگی تەمووزی ٢٠٢٤ لە ناوچەی ئەلکێ بۆتان کە بە شێوەیەکی فیدایی لە دژی هێرشەکانی دوژمن خەباتی کرد، لەگەڵ هەڤاڵ ئەیلەم شەهید بوو.

هەروەها سەران دوای پراکتیکیی سەرکەوتووانەی لە هەرێمی هەفتانین، سەرەنجێکی قووڵ دەخاتە سەر هێڵی فیدایی بوونی زیلان و پەیوەندی بە هێزەکانی تایبەتەوە کردبوو. بەبەشدار بوونی بوو بە گەریلایەک کە لە هەر بارودۆخێکدا بە درێژی هێڵی ئاپۆچیەتی پێشدەکەوت. سەران لە زۆربەی چالاکیەکاندا سەرکەوتوانە گورزی لەدوژمن دا، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە هەرێمی زاپ لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بوو.

هەروەک چۆن هەموو درەختێک تۆو لەسەر خاک دەڕژێنێ، گەریلاش وەها تۆوی خۆی لەسەر دڵەکان دەچێنێ. خاک وەک باوەشی دایکێک، تۆوەکان بۆ سبەینێ دەپارێزێت و پەرەوەردەیان دەکات، هەروەک دڵی هەڤاڵەکانیان. سێ عاشقی بوێر لە ئەنجامدا وەک توو کەوتنە سەر زەوی و شین بوونەوە، کەوتنە ناو دڵی هەموو کەسێکەوە و ئاگری تۆڵەیان هەڵگیرساند.