بە دیمەن

ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە هایدلبێرگ بۆ ڕۆژئاوا ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە هایدلبێرگ سەدان ئەنتەرناسیۆنالیست ١٠ هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێیان لەدەستی چەتەکانی داعش بە ڕێپێوانێک پیرۆزکرد و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.

سەدان ئەنتەرناسیۆنالیست لە هایدلبێرگ کە شارێکی مێژوویی ئەڵمانیایە کۆبوونەوە و دژی کۆمەڵکوژی خەڵکی سڤیل لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێپێوانیان کرد.

ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕۆژئاوا" تا شەقامی هەرە قەرەباڵەغی شارەکە ڕێپێوانیان کرد و پانکارتی "کۆبانێ، ئاشتی سوریایە"یان لەسەر قەڵای مێژوویی شارەکە هەڵواسی. هەروەها سڵاویان لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد کە بووەتە سیمبولی ئازادیی جیهان.