قوبرس بڕیاریدا کەنعان ئایاز رادەستی ئەڵمانیا بکات
دادگای باڵای قوبرس بڕیاریدا سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئایاز رادەستی ئەڵمانیا بکات.
دادگای باڵای قوبرس بڕیاریدا سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئایاز رادەستی ئەڵمانیا بکات.
لە ١٥ی ئاداردا لەو کاتەی سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئایاز ویستبووی لە فرۆکەخانەی لارناکای قوبرسەوە بچێتە سوید بەمەبەستی بینینی بنەماڵەکەی، بە پاساوی ئەوەی دەوڵەتی ئەڵمانیا بریاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە، کەنعان ئایاز لەلایەن پۆلیسی قوبرسەوە دەستگیرکرابوو. دادگای لارناکا لە ١٩ی نیساندا بڕیاریدابوو کە ئایاز رادەستی ئەڵمانیا بکاتەوە، بەڵام رێگەی تانەلێدان لە دادگای باڵای بە کراوەیی هێشتبووەوە.
لە ٩ی ئایاردا دانیشتن ئەنجامدرابوو و بڕیارەکە ئەمرۆ دەرکرابوو. بە گوێرەی بڕیارەکە ئایاز رادەستی ئەڵمانیا دەکرێتەوە.
لەبەردەم دادگای باڵای نیکۆسیا ناوەندی کۆمەڵایەتی کوردان خێمەی دادپەروەرییان هەڵدابوو. پۆلیسەکان لەوێ ئیبراهیم ئایاز برای کەنعان ئایاز کە مانی لەخواردن گرتبوو و هەروەها رۆژنامەوان باران هەبوون و محەمەد ئوچاشیان دەستگیرکردبوو. راگەیەندرابوو کە کەنعان ئایازیش بە مەبەستی شەرمەزارکردنی بریارەکە لە ٤ی ئایارەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
دوای دەرکردنی بڕیاری رادەستکردنی کەنعان ئایاز، کورد و دۆستانی گەلی کورد لە بەردەم دادگای باڵای نیکوسیا کۆبوونەوە و بڕیارەکەیان شەرمەزار کرد.
هـ . ب