قوربانیانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە یاد کرانەوە

قوربانیانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە کە لە ساڵی ٢٠١٥ بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و داعش ئەنجامدرا، یادیان کرایەوە.

لە١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە گردبوونەوەی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسیدا بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و داعش لە ئەنقەرە کۆمەڵکوژییەک ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ١٠٤کەس کۆمەلکوژ کران، لە ١١٢ هەمین مانگدا یادی قوربانیان کرایەوە. یادکردنەوەکە لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە بەڕێوەچوو. جێی ئاماژەیە جەماوەرێکی زۆر لە یادەکەدا ئامادە بوون. مەراسیمی بەبیر هێنانەوەکە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ئاشتی ١٠ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. لە یادەکەدا دروشمی "١٠ی تشرینی یەکەمی لەبیر ناکەین" و "نا بۆ شەڕ، بەڵێ بۆ ئاشتی" وترانەوە.

ئیحسان کۆجابییک هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ئاشتی١٠ی تشرینی یەکەم لە یادەکەدا قسەی کرد و سەرنجی بۆ دۆخی یەکێک لە بەرێوەبەرانی کۆمەڵەکە بە ناوی عیسا ئۆزگان تەمەن ٧٨ ساڵ ڕاکێشا کە لە زیندانی ژمارە ٥ی مەڕمەڕە زیندانی کراوە. ئیحسان کۆجابییک ڕایگەیاند کە پێویستە عیسا ئۆزگان ئازاد بکرێت هەتا بتوانێت نەخۆشییەکانی چارەسەر بکات.