قەیس خەزعەلی: بەرامبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا بێ دەنگ نابین

قەیس خەزعەلی ڕایگەیاند، "هەر عێراقییەك تۆزێك شەرەفی هەبێت لە بەرامبەر ئەو كارەی ئەنقەرە بیدەنگ نابێت".

ئەوەی دوێنی چوارشەممە کاتژمیر ١١:٣٠، ئەنجوومەنی گەلی سنون لە شەنگال لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى هێرشبەریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ٢ جار بۆردومان کرا.

لە هێرشە دوژمناکارییەکەی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەر ٢ جار ئەنجوومەنی گەلی سنون و بازاڕی نزیک ئەنجوومەکەیان بۆردمان کرد، هێرشەکە تەنها لە دژی ئەنجوومەنی گەل لە سنون ئەنجام نەدراوە، بەڵکو ژمارەیەکی زۆر دوکانیش کراونەتە ئامانج و بۆردومان کراون، دوای رووداوەکە دانیشتوانی ناوچەکە و هێزەکانی عێڕاق بۆ لیکۆڵینەوە و پشکنین چوونە شوێنی ڕووداوەکە.

پاشان ڕاگەیاندرا، منداڵیکی ئێزدی و باپیری شەهید بوون و نزیکەی ١٠کەسیش برینداربوون، کە ژمارەیەک منداڵیش لە ناو  بریندارەکاندایە.

لەدوای هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردانی ئێزدی لە شەنگال و شەهیدکردنی منداڵێک بەهۆی هێرشە دوژمنکارییەکانی دەوڵەتی فاشستی تورک، قەیس خەزعەلی ئەمینداری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە دژی هێرشەکانی تورکیا هاتەدەنگ.

بەرامبەر ئەنقەرە بێ دەنگ نابین

قەیس خەزعەلی لە تویتێكدا نووسیویەتی: "لە بەرامبەر دەستدرێژییە دوژمنكارییەكانی توركیا لە شەنگال بێدەنگ نابین، هەر عێراقییەك تۆزێك شەرەفی هەبێت لە بەرامبەر ئەو كارەی ئەنقەرە بیدەنگ نابێت، ئەوانەش كە بێدەنگن شەرەفیان نییە".

یەک دەنگبن لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا

هەروەها پەیامێکی ئاڕاستە عێراقییەکان کرد و ووتی: "داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكەم لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانەی توركیا بۆ سەر هاوڵاتییانی عێراق یەكدەنگ و یەكڕەنگبن".

حکومەتی عێراق بێدەنکە لەبەردەم کوشتنی ڕۆڵەکانی لەلایەن تورکیاوە

هەروەها لە تویتەکەیدا داوایەکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کرد و تیدا ووتی: "داوا لە حكومەت دەكەم ڕێوشوێنی پێویست دژ بە پێشێلكارییە بەردەوامەكانی توركیا بگرێتەبەر، دەنا لە ڕووی یاساییەوە بەرپرسیار دەبێت لەوەی لە بەرامبەر پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق و ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەكانی بیدەنگە".

ژ.ت