قەیوم بەسەر شارەوانی ئەسەنیورتییدا سەپێندرا

دوای ئەوەی شارەوانی ئەسەنیورتی لە لایەن دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەوە دەستیبەسەرداگیرا، لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە قەیومی بەسەردا سەپێندرا.

وەزارەتی ناوخۆی، ئەحمەد ئۆزەری سەرۆک شارەوانی ئەسەنیورتی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و قەیومی لە جێگەکەی دانا.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتدا ئاماژە بە پڕوپاگەندەی 'ئەندامێتی ڕێکخستن'ی دەربارەی ئۆزەر کردووە و ئاماژە بەوەکراوە کە جێگری پارێزگای ئەستەنبوڵ جان ئاکسۆی وەک قەیوم لە جێگەی ئۆزەر دانراوە.