رادیۆ فرانس ئینتەر راپۆرتێکی لەسەر گورگە بۆرە تاوانکارەکانی تورک بڵاوکردەوە
رادیۆ فارنس ئینتەر راپۆرتێکی لەبارەی گورگە بۆرەکان (بۆزکورت)، کە گروپێکی تاوانکار و میلیشایی و فاشیستی تورکن، بڵاوکردەوە.
رادیۆ فارنس ئینتەر راپۆرتێکی لەبارەی گورگە بۆرەکان (بۆزکورت)، کە گروپێکی تاوانکار و میلیشایی و فاشیستی تورکن، بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، گورگە بۆرەکان لە تەممووز و تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە ناوچەى دیسینس لیۆن و لە هەرێمەکانی دیژۆن ئیسیری بە هێرش و پەلامارەکانیان بوونە رۆژەڤ، بە تایبەتی هەڕەشەى توندوتیژییان لە کۆمەڵگەى ئەرمەنی لە فەرەنسا کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، "میلیشیا فاشیستکانی تورکیا بە باشی دەناسرێن. زیاتر لە ٥٠ ساڵە کوردان، ئەرمەنییەکان، عەلەوییەکان، هاورەگەزخوازەکان، یەهودییەکان و مەسیحییەکان بە دوژمنی تورکیا دەزانن و هەڕەشەیان لێدەکەن و دەیانکوژن، بەڵام سەرباری ئەوانەش گورگە بۆرەکان لە خاکی فەرەنسادا سەرنجەکانیان راکێشایە سەر خۆیان. لە کاتێکدا پەیوەندیی دیپلۆماتیکی نێوان فەرەنسا و تورکیا ئاڵۆز بوو بوو، خۆیان دەرخست. هەر خۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک لە کاتێکدا وڵاتەکەى بە راستڕەویی توندڕەوانە بەڕێوەدەبات و نەتەوەپەرەستیی ئیسلامیی نوێ بڵاودەکاتەوە، ئەوانە وەک ئامڕاز و کەرەستەیەک بۆ بێدەنگکردنی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا و ئەوروپا بەکار دەهێنێت.
بەڵام راستییەکە ئەوەیە، ئەو گروپە نوێنەرایەتیی کاریگەریی تورکیای ئەردۆغان لە فەرەنسادا دەکەن. ئەنقەرە لە گورگە بۆرەکان زیاتر، تۆڕێکی بەهێزی سیاسی و ئایینی دروستکردووە. ئامانجیشیان ئەوەیە دەسەڵات و دەستڕۆیشتوویی ئەردۆغان نەک تەنها لە تورکیا، بەڵکو بە ناو هەموو مسوڵماناندا بڵاوبکەنەوە".
ژ.ت