راگەیەندراوی هەبەدەهە لەبارەی گەزی: گوڕ بە تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو دەدەین
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە بە بۆنەی ساڵیادی راپەڕینی گەزی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد لە دژی فاشیزم بە رۆحی گەزی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو گەورە بکرێت.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە بە بۆنەی ساڵیادی راپەڕینی گەزی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد لە دژی فاشیزم بە رۆحی گەزی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو گەورە بکرێت.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ساڵیادی بەرخودانی گەزی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دە ساڵ بەر لەئێستا سەرهەڵدانێکی نوێ و شکۆدار لە مێژووی تێکۆشانی چەوساوەکان لەئارادابوو. ئەم جارە ملیۆنان کەس لە تورکیا-باکووری کوردستان بە دروشمی 'ئەمە هێشتا سەرەتایە، تێکۆشان بەردەوام دەبێت' گۆڕەپان و شەقامەکانیان کۆنتڕۆڵ کرد. هاواری راپەڕینی گەلان لە گەزیەوە دەستیپێکرد و تا هاتای، ئەنقەرە، ئیزمیر، دێرسم، ئامەد پۆل پۆل بڵابووەوە. چالاکی یەکگرتووی راپەڕیوان لە دژی ستەم، ترسی دەسەڵاتدارانی زۆر کرد، بووە هیوا بۆ گەلانی جیهان. لە دژی گوشار، سەرکوت و گەمارۆدان بە مەبەستی ترساندن لە لایەن فاشیزم، توڕەیی کەڵەکەبووی ناو جەماوەر، لە رێگەی گەزیەوە گۆڕدرا بۆ بەرخودانێکی بێ هاوتا. داواکاری و خەونی بندەست و چەوساوەکان بۆ جیهانێکی جیاواز، بە خۆپیشاندانی بندەستان ناودێر دەکرا.
لە رێگەی بەرخودانی گەزیەوە بینرا کە دەستپێشخەری و داهێنەری جەماوەری دەتوانێت چ سەرکەوتنێک بەدەستبهێنێت؛ کۆمۆن دروست کران، ئەنجومەنی گەڕەکەکان، فوروم و کۆڕبەندی گەڕەکەکان بابەتێکی گرنگی رێکخستنی ئافراند. گەزی گرنگی و پێویستی شەڕی شۆڕشگێڕیی بۆ لەناوبردنی سیستمی هەنوکەیی جارێکیتر خستەبەر چاو. لە بەرەوپێشبردنی شەڕی شۆڕشگێڕی و گەورەکردنی ئەوەدا سەردەمیانەبوو.
گرنگی پێویستیی بە شۆڕشی یەکگرتوو، خۆپیشاندانی یەکگرتووی گەلانی نیشاندا و ئەرکی خستە سەر پێشەنگانی شۆڕش. بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوومانە ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیەی گرتە ئەستۆ. هەوڵیدا وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی جەماوەر و پێداویستیەکانی شۆڕش بێت. بەرخودانی گەزی بووە هەنگاوێکی گرنگ لە رێگەی رزگاریی هەبەدەهەوە، بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووش بە گوێرەی داواکارییەکان شۆڕشی گەلان جوڵایەوە. نەک دە ساڵ بەڵکوو ئەگەر دەیان ساڵیشی بەسەر تێپەڕ بێت، گەزی وانەی زۆر گرنگی پشکەش کردووە کە دەتوانرێت ئەزمونی لێوەربگیرێت.
گەزی لە یادی ١٠ ساڵەیدا لەلای فاشیزم وەک ١٠ ساڵ بەر لەئێستا ترس زیاد دەکات. دەسەڵاتداری فاشیست لە کەسایەتی دۆسیەی دادگایی کردنی گەزیدا هەوڵ دەدات ملیۆنان مرۆڤ سەرکوت بکات و بیانترسێنێت. بەڵام سەرباری هەموو هەوڵەکانی، سیاسەتی گوشار و ترساندن، بەدەیان کۆمەڵکوژیش، هیج دەستکەوتی نەبووە. وەک چۆن بە کۆمەڵکوژی و هێرشی دژوار نەتواندرا بەر بە راپەڕینی گەزی بگیرێت، ئەمرۆ ناتوانێت بەر خواستی یەکگرتووانە بۆ راپەڕین بگرێت.
لەبەر ئەوەی ئەو جەماوەرەی برسێتی و هەژارییان بەسەردا سەپێندراوە، ئەو ژنانەی رۆژانە دەکوژرێن، ناسنامەی رەگەزی بندەستان کە مافی ژیانی ئەوان بە فەرمی ناناسرێت، نەتەوەی کورد کە دەکرێتە ئامانجی کۆمەڵکوژی، شوێنکەوتوانی ئایینە جیاجیاکان، گەنجان، رەنجدەران و کرێکاران هێشتا بەرخودانی گەزییان لەبیر نەکردووە. لەبیریشی ناکەن، کە ئەو کاتەی یەکیان گرت، کاتێک هەڵسانە سەرپێ، کاتێک خۆڕاگرییان کرد، دەبنە چ هێزێک. بە بیری دەهێننەوە و لە دژی ستەمی هاربوو بێدەنگ نابن، توڕەیی خۆیان بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئایندە دەگەیەننە گۆڕەپانەکان، لە دژی فاشیزم بە یەکگرتوویی دەیگەیەننە سەرکەوتن.
گەزی لە بەرامبەر کۆلۆنیالیزم، گوشار، ئەشکەنجە، داگیرکەری و گەمارۆی هەمەلایەنەی فاشیزم بانگەوازە بۆ شەڕی شۆڕشگێڕی، رێکخستن، تێکۆشانی یەکگرتوو، بەرخودان و خۆپیشاندان. گەزی ئیرادە و بڕیاردارییە بۆ بەدەستهێنانی ئایندەی ئازاد. دەبێت بانگەوازی گەزی ئەمڕۆ زۆر باشتر درکی پێبکرێت و وەڵامی بدرێتەوە. رێگەی سەرەکی ئەوەش بەرەوپێش بردنی تێکۆشانی شۆڕشگێڕییە، گەورەکردنی شەڕی شۆڕشگێڕییە. بە تێکۆشان لە ناو سنوورەکانی سیستم ئەو سیستمە هەڵناوەشێتەوە، رزگاری گەلان دەستەبەر نابێت. بە بێ بەخشینی قوربانی ئایندە بەدەستنایات. ئەو تێکۆشانەی لە بەرخودانەی لە گەزی و دوای ئەوە کرا و ئەو قوربانیانەی بەخشران، بەڵگەی روون و بەرچاون بۆ ئەوە".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا شەهیدانی نورحەق و بەرخودانی گەزی بە رێزەوە یادکراونەتەوە و ئەوە خراوەتەڕوو کە بۆ یادکردنەوەی شەهیدان تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو فراوان دەکەن، ئاگری راپەڕین دەگەیەننە سەرکەوتن، قەڵاکانی فاشیزم دەڕوخێنن".
هـ . ب