رێپێوانی 'ئازادی بۆ رێبه‌ر ئاپۆ'له چواره‌م رۆژی‌دا به‌رده‌وامه
رێپێوانی درێژمه‌ودای له‌پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له چواره‌م رۆژی‌دا به‌رده‌وامه. گه‌نجان له دۆسلێلدۆرفهوه روویان كرده لیڤهركۆزێن.
رێپێوانی درێژمه‌ودای له‌پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له چواره‌م رۆژی‌دا به‌رده‌وامه. گه‌نجان له دۆسلێلدۆرفهوه روویان كرده لیڤهركۆزێن.
رێپێوانی درێژمه‌ودا كه له‌لایه‌ن گه‌نجانی كورد و ئینته‌رناسیۆنالیسته‌وه له‌پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به دروشمی "له‌پێناو رێبه‌ر ئاپۆ وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی" ده‌ستیپێكردووه، له چواره‌م رۆژی‌دا به‌رده‌وامه.
گه‌نجان له ١١ی ئه‌یلول له شاری ئهسسهن كه‌وتنه‌ڕی، دوای سێ رۆژ گه‌یشتنه دۆسێلدۆرف و گه‌نجان ئه‌مڕۆ له سه‌ر رێگه‌ی دۆسێلدۆرف- لیڤهركۆزێندان.
رێپێوانی گه‌نجان سه‌رباری بارانیش به جۆش و وره‌وه به‌رده‌وامه.
گه‌نجان ئه‌مڕۆ ٢٠ كیلۆمه‌تر به رێگادا ده‌ڕۆن و ئێواره ده‌گه‌نه لیڤهركۆزێن.
رێپێوانی گه‌نجان رۆژی هه‌ینی له شاری ئاخن كۆتایی دێت.
هـ .ب