رۆژنامەوان رۆبێرت فیسک کۆچی دوایی کرد

رۆژنامەوان و نووسەر رۆبێرت فیسک رۆژنامەوانی زێ ئیندیپێندێنت و پەیامنێری ئەو رۆژنامەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆچی دوایی کرد.

پەیامنێری رۆژژهەڵاتی ناوەڕاستی رۆژنامەی زێ ئیندیپێندێنت رۆبێرت فیسک رۆژی هەینی رابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە رەوانەى نەخۆشخانە کرا، بەڵام وێڕای هەوڵی پزیشکەکان ئەمڕۆ لە تەمەن ٧٤ ساڵدا کۆچی دوایی کرد.

فیسک بۆ ماوەى ٣٠ ساڵ لە بەیروتی پایتەختی لوبنان پەیامنێری رۆژنامەى زێ ئیندیپێندێنت بوو. لە ماوەى کاری رۆژنامەوانیدا ٤ دکتۆرای فەخری و ٦ خەڵاتی نێودەوڵەتیی بواری رۆژنامەنووسی پێبەخشرا و ٦ کتێبی لە بواری رۆژنامەوانی و جەنگ و ململانێکاندا چاپ و بڵاوکردەوە.

فیسک لە کاری رۆژنامەوانیدا چەندین کاری گرنگ و رووماڵی ئەنجامداوە، کە گرنگترینەکانیان هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان و هێرشی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ سەر عێراق بوو.

ژ.ت