رۆژی جیهانیی کۆبانێ لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا پیرۆز کرا

لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆز کرا.

چالاکوانان لە گۆڕەپانی پیزا میرتی لە ناوەندی شاری رۆما کۆبوونەوە و بە رێکخستنی چالاکییەک ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێیان پیرۆز کرد.

چالاکوانان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە" داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد.

لە چالاکییەکەدا ڤینسینزۆ مولیکسی بە ناوی تۆڕی کوردستان (RETE Kurdistan)ەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لەوەکرد، کە بەرخودانی کۆبانێ لە دژی عەقڵییەتی داعشی فاشیست و داواکەوتوو داستانێکی گەورەی بەرخودان بوو و وتی، "مێژوو و مرۆڤایەتی بە شۆڕش لە رۆژئاوا و بەرخودانی قارەمانانە و ئەفسانەیانی کۆبانێ دەزانێت و بەوە دەیانناسێتەوە".

چالاکوانان ستافیتا سانیتاریا و ئۆسڤاڵدۆ گیویانۆ لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەشکرد و رۆژی جیهانیی کۆبانێیان پیرۆز کرد و داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت