شاکار: قەیران بەهۆی گۆشەگیریەوەیە، چارەسەری بە بەرخۆدانی گشتی دەبێت

مەحمەد شاکار رایگەیاند کە گۆشەگیری ئیمڕالی لە هەموو زیندانەکان و لە زیندانەکایش لە هەموو تورکیا بڵاوکردووەتە و وتی، " گۆشەگیری، شەڕ، کردەوەکان لە زیندان، قەیرانی ئابۆری بە بەرخۆدانی گشتی چارەسەر دەبن."

پارێزەر مەحمود شاکار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە سیستمی ئیمڕالی و سیاسەتی شەڕی ئاکەپە / مەهەپە کرد.

مەحمود شاکار ئاماژەی بەوەدا کە یاسا ئێستا لە ئیمڕالی جێبەجێ نەکراوە و بەبیریهێنایەوە کە عەبدوڵا ئۆجالان یەکەمین سزادراوە کە لە زینداندا سزای زیندانی قوڕسی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە. مەحمود شاکار، وتیشی: "ئەم سزایە" گۆڕدراوە بۆ سیستمێک کە هەروەها بەسەر زیندانیانی دیکەی سیاسیدا سەپێنراوە و لە تورکیاش وەک مۆدێلێک هەنگاو بە هەنگاو بڵاو بووەتوە.

مەحمود شەکەر، وتیشی: "دەوڵەتی تورک سیستمەکەی ئیمرالی وەک مۆدێلێک لە سەرتاسەری تورکیا بڵاوکردۆتەوە. کاتێک مرۆڤ نوێنەرایەتی سیاسی و واتای عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلی کورد لەبەرچاوبگرێت دەبینێت کە سیستمی ئیمرالی بۆ گەلی کورد بە ڕەوا دەبینرێت و پاشان وەک مۆدێل ئامادەکراوە لەڕووی یاساییەوە لایەنە گرنگەکە بەو شێوەیەیە: لە سەرەتای دەستگیرکردنی، چەند رێکارێکی یاسایی تایبەت سەپێندراوە، کە ئێمە بە 'یاساکانی ئۆجالان' پێناسەی دەکەین. چەند یاسایەکی تایبەت لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان ئامادەکرابوون، یان لە هەندێک یاسادا عەبدوڵا ئۆجالان لە دەرەوەی یاساکان بەجێهێڵرا. بەو جۆرە ڕێبازە ئیداری و عەمەلیەی کە دوور بێت لە یاسا باری نائاسایی جێبەجێ کرا. ئەم بارە یاساییە ٢٢ ساڵ لە ئیمڕالی و لە ٢٠١٥ و لە سەرتاسەری تورکیا بڵاکرایەوە. عەبدوڵا ئۆجالان سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا. هەروەک ڕونیکردەوە دوای دادگاییکردنی شانۆی ئیمراڵی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراو. دادگای باڵاش ئەو سزایەی پەسەندکرد کە وردە وردە حوکمەکەی گۆڕی بۆ زیندانی هەتاهەتایی. لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەکی دەستووریدا سیستمی زیندان لە تورکیا بۆ هەتاهەتایە جێبەجێ کراوە. بەم شێوەیە عەبدوڵا ئۆجالان بوو بە یەکەم سزادراو کە لە زینداندا سزای قورسی بەسەردا سەپێندرا. ئەمەش بۆتە سیستمێک لەتورکیا کە بەسەر زیندانیانی سیاسیدا سەپێنراوە. ئەم سیستەمەی دژ بە سەدان و هەزاران زیندانی سیاسیدا بە واتای ئەوە دێت کە کە ئازادبوونی مەرجدار ناگرێتەوە، زیندانییەکان هەتا مردن بە لە زینداندا دەمێننەوە."

ئەنجومەنی وەزیران داوای کرد گۆڕانکاری یاسایی ئەنجام بدرێت

مەحموت شاکار ڕایگەیاند کە سزای زیندانی هەتاهەتایی پێشێلکردنی سێ خاڵی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپایە و ڕایگەیاند کە ئەمە وەک کردەوەی خراپ و ئەشکەنجە دەبینرێت.

مەحمود شاکار تیشکی خستە سەر پرۆسەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا لەسەر ئەو بابەتە و وتی: ئەمە ئەو دۆسیە سەرەتاییەیە کە لە ساڵی ٢٠١٤دا DMME  ئیدانەی تورکیا دەکات. دواتر DMME هەمان بڕیاری دا لەسەر سێ دۆسیەی دیکە. DMME نەبوونی هیوا بۆ ئازادبوون (مافی هیوا) وەک ئەشکەنجە و کردەوەیەکی خراپ دەبینێت. حکومەتە پەیوەندیدارەکان ناچارن لەم بوارەدا گۆڕانکاری ئەنجام بدەن. باس لەوە دەکات کە دوای ماوەیەک لەزیندان دەبێت دووبارە سزای کەسێک هەڵبسەنگێنرێتەوە و ئازادکردن بە مەرجی پێشوەخت دیاری بکرێت و بزانرێت کەی ئەم مەرجانە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت. ئەمە تەنها بۆ دۆسیەی عەبدوڵا ئۆجالان و سێ دۆسیەی دیکە نییە، بەڵکو لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیشدا بڕیاری هاوشێوەی وڵاتانی وەک ئینگلتەرا و هەنگاریا دراوە."

ڕژێمی تورکیا بۆتە ڕژێمێکی جەنگ

پارێزەر مەحمود شاکار ڕایگەیاند، کە سیستمی ئیمرالی لە بنەڕەتدا وەک سیستمی گۆشەگیری دامەزراوە، هەرچەندە ئەمە قووڵتر بووەتەوە، بەتایبەتی دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دانوستانەکە لە ساڵی ٢٠١٤دا و وتی: دۆخی نائاسایی و گۆشەگیری لە ئیمراڵی لە کوردستان بڵاوبووەتەوە. و چەندین مانگ دۆخی نائاسایی ئەنجامدرا. بۆ تاوانی قرس بەرامبەر بە گەلی کورد و مرۆڤایەتی گۆڕا. ئەو چەمکە سیاسییە یاساییەی کە لە ئیمراڵییەوە دەستی پێکرد، لە سەرتاسەری تورکیادا بڵاوبووەتەوە. مۆدێلەکە لە تورکیا جێبەجێ کرا و ئێستا لە هەموو زیندانەکان بڵاوبووەتەوە.

دەتوانرێ بە بەرخۆدانی گشتی چارەسەر ببێت

مەحمود شاکار ڕایگەیاند، کە دۆخی نائاسایی ساڵی ٢٠١٦ لە سەرتاسەری تورکیا بڵاوبووەتەوە و تورکیا بووەتە حکومەتی شەڕ و وتی: ڕژێمی تورکیا بووەتە ڕژێمێکی شەڕ. بەم کێشەیە هەموو شتێک تێکەڵ بوو. واتە ئەو پرۆسەیەی کە بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد بە وێرانکردنی شارەکانی کوردستان و کۆمەڵکوژی و داگیرکاری بەردەوام بوو. ئەم ڕژێمە تورکیاشی خستۆتە قەیرانەوە. لە ژێر ئەم قەیرانەدا کێشەی یاسایی لە تورکیا و نزیکبوونەوەیەکی بەم شێوەیە هەیە. بۆیە بەهەڵگرتنی گۆشەگیری بەگۆڕینی سزای یاسایی زیندانی هەتاهەتایی،  بەچارەسەرکردنی دۆخی ئەو زیندانییە نەخۆشانەی لەهەفتەدا کوژران چارەسەر دەبێت. قەیرانی ئێستای تورکیا قەیرانی دەستووریە و بەم شێوەیە چارەسەر دەکرێت.

رژێمی ئاکەپە / مەهەپە کە مەکینەی بەرهەمهێنانی قەیرانە، بەدوای شەڕ و توندوتیژیەوەیە. بۆیەش DMME  بە میکانیزمەکانی و کۆمیتەی وەزیران دەیانەوێت ئەم کردەوانە، ئەم سیستمە بەردەوام بێت. ئەمەش بە بە بەرخۆدانی گشتی چارەسەر لەناودەبرێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا پارێزەر مەحمود شاکار وتی، " گۆشەگیری، شەڕ، کردەوەکان لە زیندان، قەیرانی ئابۆری بە بەرخۆدانی گشتی چارەسەر دەبن. بە پێچەوانەوە ئەم دۆخە زیانێکی زۆر بە گەلی کورد و هەموو گەلان دەگەیەنێت."

ف.ق