شاندی نوێنەرایەتی نێونەتەوەیی سەردانی ئیهەدە و دەم پارتی کرد

شاندی "چارەسەری پرسی کورد و نوێنەرایەتی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری" لە ئیستەنبوڵ سەردانی ئیهەدە و دەم پارتی کرد، لە سەردانەکان گۆشەگیری و کاریگەری سیاسەتی حکومەت لەسەر جڤاک نرخێندرا.

دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، شاندێک لە ئەوروپاوە گەیشتە ئیستەنبوڵ. سەردانی شاندی "چارەسەری پرسی کورد و نوێنەرایەتی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری" سەردانی پەرلەمانتاران و چەندین لایەنی تر دەکات.

ئەمڕۆ یەکەمجار چووە سەردانی نووسینگەی یاسایی سەدە کە بەرگری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات. پاشان لەگەڵ وتەبێژی کاروباری دەرەوەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئیبرو گونەی و بەدران ئۆزتورک چوونە سەردانی لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە ئیستەنبوڵ.

شاندەکە لەلایەن سەرۆکی لقی ئیهەدەی ئیستەنبوڵ، گوڵسەرەن یۆلاری پێشوازی لێ کرا، هاوتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) ئەسەنگول دەمیر و هاوسەرۆکی لقی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) لە ئیستەنبوڵ ئیسحاق دەمیر بەشداربوون.

گوڵسەرەن بەخێرهاتن و سوپاسی شاندەکەی کرد و زانیاری پێ دان. باسی لە کاریگەری سیاسەتەکانی حکومەت لەسەر جڤاک کرد.

پاشان سەردانەکە دوور لە چاوی کامێراکان بەردەوام بوو.

لە سەردانەکەی دەم پارتی پرسی سەرەکی گۆشەگیری بوو

پاشان شاندەکە چوونە سەردانی ڕێکخستنی دەم پارتی لە ئیستەنبوڵ، لەلایەن سەرۆک فراکسیۆنی کۆمەڵەی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و بەڕێوەبەرانی پارتەکەوە پێشوازیان لێ کرا.

سەردانەکە دوور لە چاوی کامێراکان بەردەوام بوو، بەڵام بەپێی زانیاریییەکان، دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سیاسەتی شەڕی تورکیا و کاریگەری نەرێنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەوروپا و دیدگای چارەسەری دیموکراتیکی دەم پارتی، گفتوگۆ کرا.

سەردانی ئەمڕۆ شاندەکە کۆتایی هات، سبەی شاندەکە سەردانی چالاکی ئێشکگری دادپەروەری خێزانی زیندانیان لە بینای دەم پارتی لە کوچوکچەکمەجە دەکات.