شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا لەبەرئەوەی کە وتبووی پێویستە لێکۆلینەوە لە هێرشی چەکی کیمیایی بۆسەر گەریلا بکرێت، لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا دەستگیرکرا. فینجانجی کە لە زیندانی ژنانی سینجاندایە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامی فینجانجی بەم شێوەیەیە:
"هاوپیشە بەرێزەکانم، من خۆم بۆ لێدوانێکی زانستی ئامادە دەکرد بەڵام کات بەشی نەکرد، ئەوەش قەرزی منە. دەزانم کە ئێوە بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن. هەرچەند لەلای ئێوە نیم و ئەوەش من ئازار دەدات، بەلام بە دڵ و گیان لەگەڵ ئێوەدام.
پێویستیم بە پشوویەک هەبوو، وا لێکی بدەنەوە کە پشووم وەرگرتووە. هەر کە پشووکەم تەواو بوو، جارێکی دیکە بەشداری ریزەکانتان دەکەم. جیاوازیەکان دەوڵەمەندیە. ئەو پشتگیریانەی کە لە کاتی دەستگیرکردندا پیشاندران، ئاوێنەی ئەوەیە. بیوەستان بە دۆستایی و پشتیوانی بەردەوامی بە تێکۆشانمان بدەین."
ف.ق