شەهید ئۆگور شاکار لە شوێنی ئەنجامدانی چالاکیەکەی یادکرایەوە

ئۆگور شاکار کە ساڵی 2019 دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەبەردەم دادگای کریفێڵد خۆی سوتاند، لە شوێنی چالاکیەکەی یادکرایەوە.

ئۆگور شاکار لە ٢٠ ی شوباتی ٢٠١٩ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم دادگای کیرفێڵد خۆی سوتاند، لە شوێنی ئەنجامدانی چالاکییەکە یادکرایەوە.

لە یادەکەدا نامەی شەهید ئۆگور دەربارە چالاکییەکە خوێنرایەوە. پاش یادەکە هاوسەرۆکی دەسپێشخەریی شەهید ئۆگور شاکار، حوسەین پەرک و هاوسەرۆکی فەد-مەد شەڤین سینجار قسەیان کرد. بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لەو یادەی لە گۆڕستانی نیوس نیوفریدۆف ئەنجام دەدرێت کە گۆڕی ئۆگوری لێیە.