شەهیدان شەنگال لە ئەرمینیا بە بیرهێنرانەوە
رێکخراوە ئێزدییەکان لە ئەرمینیا شەهیدانی شەنگالیان بە بیرهێنایەوە.
رێکخراوە ئێزدییەکان لە ئەرمینیا شەهیدانی شەنگالیان بە بیرهێنایەوە.
پەرلەمانتار کینیاز حەسەنۆڤ، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سلۆ دربۆیان و ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد سەیرانا جەلاد شەهیدانی شەنگالیان یادکردەوە.
لە لێدوانەکانبدا ئەم پەیامانە دران: "گەریلاکانی ئازادی، گەلی شەنگالیان بە قارەمانی پاراست، بەریان بە کۆمەڵکوژی گەورەتر گرت. لەسەر ئەم بنەمایە، یادی گەریلاکانی ئازادی دەکەیەنوە. داعش ئەم کۆمەڵکوژیەی کرد. بەڵام ئەوەی پلانی کۆمەڵکوژیەکەی کرد، دەوڵەتی تورکە. دەوڵەتی تورک دوای کۆمەڵکوژیەکەش ئەو شەڕڤانانە دەکاتە ئامانج کە شەنگال دەپارێزن. دەیەوێت تۆڵەی داعش بکاتەوە".
نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان
دوای لێدوانەکان بە بۆنەی یادەکەوە نامەیەک رادەستی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرا.
لەنامەکەدا بەم جۆرە هاتووە: "دەوڵەتی تورک لە شەنگال و رۆژئاوا بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ئێزدییەکان. هەر بۆیە، ئێمە داوادەکەین کایەی ئاسمانی لە باشور و رۆژئاوا بە رووی تورکیادا دابخرێت و قەوارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە فەرمی بناسرێت.
هـ . ب