شەهیدانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە یاد کرانەوە

لە ١١٦ مانگەیی کۆمەڵکوژکردنیادا شەهیدانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە یاد کرانەوە.

پێش ١١٦ مانگ، ١٠٤ کەس لە ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا لە گۆڕەپانی وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرە لە ئەنجامی هێرشی هاوبەشی دەوڵەتی تورکیا و داعش کۆمەڵکوژ کران، لە مانگی ١١٦دا یادیان کرایەوە. لە یادەکەدا کە خەڵکێکی زۆر ئامادەی بوون، دروشمی '١٠ـی تشرینی یەکەم لەبیر مەکەن' گوترایەوە.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ١٠ی تشرینی یەکەم، ئیحسان کۆجابیک، ڕایگەیاند کە ماوەی ١١٦ مانگە بە هەمان ئیرادە بەردەوامن لە خەباتی خۆیان بۆ دیموکراسی، ئاشتی و خوشک-بریاتی و وەبیری هێنایەوە کە دانیشتنێک لە دادگای باڵای تاوانەکانی ئەنقەرە لە ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٠٠ سەبارەت بە تۆمەتبارانی هەڵهاتوویکۆمەڵکوژییەکەدا بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەو مەبەستەش بانگەوازی بۆبەشداربوون کرد و وتی، "دواتان لێ دەکەین لە دۆسیەیی کۆمەڵکوژی گاری ١٠ـی تشرینی یەکەمدا، پێکەوە ڕێپێوانمان بۆ ئاشتی و دیموکراسی بکەین."