شەهیدانی کزڵدەڕە و حەفتەی قارەمانێتی لە یۆنان یادیان کرایەوە
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بۆ یادکردنەوەی شەهیدان هەفتەی قارەمانێتی و کزڵدەڕە چالاکییەک سازکرا.
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بۆ یادکردنەوەی شەهیدان هەفتەی قارەمانێتی و کزڵدەڕە چالاکییەک سازکرا.
بە پێشەنگایەتی پلاتفۆڕمی یەکێتی چالاکییەکانی یۆنان و تەجەشە شەهیدانی کزڵدەڕە و هەفتەی قارەمانێتی بە چالاکییەک لە ناوەندی کولتوری دیموکراتیکی کوردی ئەسینا یادیان کرایەوە.
لەسەر ناوی ناوەندی کولتوری دیموکراتیکی کوردی ئەسینا خەبات ئێلیح وتەی پێشکەش کرد. لە چالاکییەکەدا جگە لە کوردان شۆڕشگێڕانی تورک، گروپە ئانارشیستەکان، چەپ و سۆسیالیستەکانی یۆنان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. فیلمێک لە سەر گرنگی و واتای چالاکییەکە نمایش کرا.
چالاکی یادکردنەوە بە دروشمەکانی "شەهید نامرن" و "شەهیدانی شۆڕش نامرن" کۆتاییهات.
هـ . ب