شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە پاریس و ڕیمس یادکرانەوە
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە کەسێتی فیداییانی تابووری نەمران ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین یادکرانەوە، گوترا، پێویستە خاوەنداری لە قوربانیدانەکان بکرێت.
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە کەسێتی فیداییانی تابووری نەمران ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین یادکرانەوە، گوترا، پێویستە خاوەنداری لە قوربانیدانەکان بکرێت.
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە کەسێتی فیداییانی تابووری نەمران لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و شاری ڕیمس یادکرانەوە.
پاریس
لە گەرەکی گریگنی پاریس بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو)، لە کەسێتی شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش)، ڕۆژگەر هێلین و ئاسیا عەلی کە لە ئەنقەرە چالاکی فیداییان ئەنجامدا، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان چەتین ئامەد گوتی: "ئەوانەی ڕێگەمان ڕووناک دەکەنەوە و بۆ کوردستانی ئازاد گیانیان فیدا دەکەن، ئەوانەن لە ڕیزەکانی پەکەکەدا تێدەکۆشن".
ئەندامی تەجەشە شەڕڤان وان ڕایگەیاند پەکەکە دوا هیوای مرۆڤایەتییە و فیداییانی تابووری نەمرانی بیرهێنایەوە.
شەڕڤان داوای کرد بنەماڵەکان مناڵەکانیان لەسەر پارادایم و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە بکەن، گوتی: "پێویستە خاوەنداری لە قوربانیدانەکان بکرێت".
پاشان سینڤزیۆنێک لەسەر ژیانی ڕۆژگەر هێلین و ئاسیا عەلی تەماشاکرا و نامەی پێش چالاکییەکەیان خوێنرایەوە.
هەر لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەکەی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت.
یادەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
ڕیمس
لە شاری ڕیمس، لە کەسێتی فەرماندە بێریتان و ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
یادەکە بە پێشەنگایەتی کۆمۆنەی ژنانی کوردی خۆبوون لە کۆمەڵەی کەلتووری کوردی ئارین میرکان ئەنجامدرا، لە چالاکییەکەدا نامەی فیدایی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین خوێنرایەوە و سینڤزیۆنێک پیشاندرا.
لەسەر وەسیەتی بێریتان (گوڵناز کاراتاش) کە ساڵی ١٩٩٢ بە بەرخۆدانەکەی دژی هێڵی خیانەت و ملکەچی شەهیدبوو، شیرینی دابەشکرا، هەروەها بانگەوازکرا بۆ ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.