دەستپێشخەریی عەرەبی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بە هاوکاریی کۆمەڵێک ڕۆشنبیری عەرەب، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە کاتێکدا شکست و کەوتنەکان کەڵەکەدەبن و ڕۆژهەڵات لەنێوان کوورەی شەڕ و زەلکاوی ستەمدا گیری خواردووە، ئێمە وەک دەسپێشخەرییەکەمان و کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و بیرمەندی عەرەب، بانگەوازێک دەکەین کە هەڵوێستی سیاسی تێدەپەڕێنێت، بانگەوازێک کە ئەخلاق و ویژدانی مرۆڤایەتی دەگرێتەخۆ:
دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە و ئەو دەنگە ئازاد بکەن کە سەرەڕای چارەکەسەدەیەک لە گۆشەگیریی سەپێنراو، هەرگیز نەشکاوە.
ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بیرمەند و چالاکوانێک کە زیاتر لە ٢٦ ساڵە لە زیندانە، هێشتاش کلیلێک هەڵدەگرێت کە دەتوانێت دەرگای شەڕ دابخات و ئاسۆی ڕێککەوتن بکاتەوە، نەوەک تەنها لەنێوان کوردەکان و سیستەمی سیاسی تورکیا، بەڵکو لەنێوان کوردەکان و هەموو گەلانی هەرێمەکە، کە بەدەست دووبەرەکیی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەوە دەناڵێنن.
لەنێو گۆشەگیرییدا، ئۆجالان پرۆژەیەکی شارستانیی بەرفراوانی خستەڕوو: "نەتەوەی دیموکراتیک"، فۆرمەلەیەکی نوێیە بۆ پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان. ئەم پرۆژەیە، ئەو سنوورە دەستکردانە تێدەپەڕێنێت کە بە نەخشەی خوێناویی کێشراون، ڕێگە بۆ چەمکی دەوڵەتی کۆمەڵایەتی دەکاتەوە کە تێیدا دەسەڵات لە لۆژیکی هەژموون دەربازدەبێت و خزمەتی مرۆڤایەتی دەکات.
بەڕای ئێمە، درێژەدان بە زیندانیکردنی ئۆجالان و ڕێگرتن لە گەیشتنی دەنگ و بۆچوونەکانی، نەوەک تەنها پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە، بەڵکو هاوکات کپکردنی بەئەنقەستی دەنگێکە کە دەتوانێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گێژاوی وێرانبوون ڕزگاربکات.
دوورخستنەوە ئۆجالان لە گۆڕەپانی سیاسی، لەکاتێکدا کە گەلانی هەرێمەکە پێویستییان بە شارەزایی و ئەزموونی ئەوە، پێداگرییە لەسەر نەگەیشتن بە چارەسەر. ئێمە داوای ئیمتیاز ناکەین و درووشمی عاتیفی ناڵێینەوە. ئێمە داوای مافێکی مرۆڤانە و سیاسی و ئەخلاقی دەکەین: ڕێگە بە ئۆجالانی ڕێبەر و بیرمەند بدرێت چاوی بە گەلەکەی و لایەنگرانی و ئاشتیخوازان بکەوێت؛ ئازادیی پێویستی پێ بدرێت تا بتوانێت پرۆژەیەکی دانوستان بەڕێوەببات بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی کوردان، هەروەها تورکیا و هەرێمەکە بخاتە سەر ڕێگەی ئاشتییەکی ڕاستەقینە.
ئەزموونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە ئیلهامی لە ئایدۆلۆژیای ئۆجالان وەرگرتووە، تەنها پرۆژەیەکی کوردی نییە، بەڵکو هاوکات مۆدێلێکی مرۆڤانەی ڕاستەقینەیە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە باڵادەستی نەژادیی و جیاکاریی ڕەگەزی و هەژموونی ئایینی ڕەتدەکاتەوە. ئەمە پرۆژەیەکی ژیانییە بەرانبەر پرۆژەی قڕکردن.
ئەم بانگەوازەی ئێمە، تەواوکەری کەمپەینی نێونەتەوەیی هێژای هێزە چەپڕەو و پێشکەوتووخوازەکانی جیهانە لەژێر درووشمی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەم".
وەک ئەو کۆمەڵە عەرەبەی باوەڕمان بە یەکێتیی تێکۆشانی گەلان هەیە، بانگەوازدەکەین کە بەشداری لەم کەمپەینە بکەن و بیگۆڕن بۆ بزووتنەوەیەکی فشاری نێونەتەوەیی کە بتوانێت دیوارەکانی گۆشەگیری بڕمێنێت و مافی گەیاندنی وشەکان بۆ خاوەنەکەی بگێڕێتەوە.
عەبدوڵا ئۆجالان بەندکراوێکی ئاسایی نییە، سیمبولی دۆزێکی ڕەوا و دەنگێکی ئەڵتەرناتیڤە لە سەردەمی دەنگە کپکراوەکاندا.
ئازادیی ئەو لەئێستەدا، مەرجێکە بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی هاوبەشی عەرەب_کورد لەسەر بنەمای سازان و شکۆ و پێکەوەژیان.
ئێمە داوای ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان دەکەین و پشتگیری لە تەواوی مافەکانی دەکەین بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ شاندە ڕۆشنبیریی و فەرهەنگییە عەرەب و نێونەتەوەییەکان.
بانگەواز لە ڕۆشنبیران و نووسەران و ئەکادیمی و چالاکوانانی عەرەب دەکەین، ئەم ڕاگەیاندراوە واژۆ بکەن و بەشداری کەمپینەکە بکەن بە داخوازی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، تاوەکو ببنە پشتیوانی ڕێگەیەکی دادپەروەر و ئاشتییانە و بڵندکردنەوەی دەنگی عەقڵ و لۆژیک".
ئەوانەی تا ئێستە ڕاگەیاندراوەکەیان واژۆ کردووە:
ئیلهامی مەلیجی، نووسەر و ڕاگەیاندنکار و سیاسی و ڕێکخەر لە دەسپێشخەریی عەرەبی.
ئەحمەد بەهادین شەعبان، سەرۆکی حیزبی سۆسیالیستی میسڕی
پەرلەمانتار سەید عەبدولعال، سەرۆکی حیزبی (التجمع الوطني) و ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی میسڕ
سەڵاح عەدلی، سکرتێری گشتی حیزبی شیوعی میسڕی
بەسام کامل، سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیال دیموکراتی میسڕی
باڵیۆز شەریف شاهین، یاریدەری وەزیری دەرەوەی پێشووی میسڕ
پەرلەمانتار عاتف مغاوری، پەرلەمانتاری میسڕی و جێگری سەرۆکی حیزبی التجمع
عەلی سەعید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی سودانی
ئیلهامی ئەلمیرگنی، جێگری سەرۆکی حیزبی هاوپەیمانی سۆسیالیستی گەل
هانی ماضی، سەرکردە لە حیزبی عەرەبی دیموکراتی ناسڕی
شەیما شواربی، سەرۆکی یەکێتی ژنانی حیزبی لیبراڵی میسڕی
محەمەد عەلوش، شاعیر و نووسەری فەڵەستینی
د. عەلی شوشان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی میسڕی
فرناز عەتیە، دکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان
پرۆفیسۆر محمد ڕەفعەت ئیمام، مامۆستای مێژووی مۆدێرن و هاوچەرخ، ڕاگری پێشووی کۆلێژی دەمنهور
فەتحی مەحمود، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ئاتون
د. تەها عەلی، توێژەری سیاسی لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیاسەتی شوناس
عەبدولڕەحمان ڕەبوع، نووسەر و ڕۆژنامەنووس
مەسعود حەسەن، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی سودانی
د. سەحەر حەسەن، دکتۆرا لە مێژووی مۆدێرن و هاوچەرخ
حەسەن بەدیع، نووسەر و ڕۆژنامەنووس
عیسام کامل، سەرنووسەری ڕۆژنامە و پێگەی ڤیتۆی میسڕی
د. میدحەت حەماد، سەرۆکی ناوەندی فارابی بۆ توێژینەوەی سیاسی و گەشەپێدان و مامۆستای زامنی فارسی و توێژینەوەی ئێرانی لە زانکۆی تەنتا.
ئەمەل کوردی، نووسەر و توێژەری ئوردنی
د. حوسنی ئەحمەد مستەفا، توێژەری کۆمەڵایەتی
د. نەبیل ڕەشوان، دکتۆرا لە جیۆسیاسەتی میسڕی
مستەفا حەبەش، نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە هەرێمی تیگرای_ئەسیوبیا
لوبنا بن عەبدوڵا، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی تونسی
د. ئەحمەد رەجەب، ئەندامی یەکێتیی پارێزەرانی عەرەب
د. عەلا عەلی زەین عابدین سەلامە، سەرۆکی پێشووی دادگا و پارێزەری نێونەتەوەیی.
عەلی ناجی، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی عێراقی
خەلیل قازی، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی لوبنانی
شەریف عەبدولحەمید، سەرۆکی ناوەندی خەلیج بۆ توێژینەوەی ئێرانی
د. ئیبراهیم عەلی مەرجونە، مامۆستای مێژوو و شارستانییەتی ئیسلامی لە زانکۆی دەمەنهور
فاتن سوبحی، ڕۆژنامەنووس
سەعد مەحو، بیرمەند و نووسەری لوبنانی
مەجدی بوهنە هەتنە، سەرۆکی ڕێکخراوی دەسپێشخەریی بۆ بنیاتنان و گەشەپێدان و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی لیبیا
مەئمون ئەلنوبی، چالاکوانی مەدەنی لە سودان
محەمەد سالم، توێژەری سیاسی
ڕامی زوهدی، سیاسی و توێژەر لە بواری نێونەتەوەیی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
فیراس عەبد یونس، سیاسی و نووسەری سوری
ئەیمەن ڕەقەب، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی قودس
عوسمان بەرەکە، سیاسی لە ڕەوتی نیشتیمانی
د. عەلی سابت، توێژەر و ئەکادیمی و سەرنووسەری گۆڤاری ئەریکی ئەرمەنی
سەید ئەو یەزید، نووسەر و ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری ڕۆژنامەی جمهورییە
د. مەحمود زاید، مامۆستا لە زانکۆی ئەزهەر، پسپۆڕی پرسی کوردی
مونیر ئەدیب، توێژەری تایبەت بە پرسی بزووتنەوە ڕادیکاڵەکان و تیرۆری نێونەتەوەیی
د. سۆنی ئەشقەر، نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕۆماننووسی لوبنانی
د. ڕائید مەسڕی، مامۆستا لە فیکری سیاسی و پەیوەندی نێونەتەوەیی
د. عزەت مەحمود، دکتۆرا لە دیکۆمێنتکردنی مێژوویی و توێژەری سیاسی و شاعیر
سەید حەسەن، نووسەر و ڕۆژنامەنووس
د. عەلی ئەبو خەیر، دکتۆرا لە مێژوو و شارستانییەتی ئیسلامی
د. ڕائیدە زەبحانی، یاساناسی نێونەتەوەیی و باڵیۆزی ئاشتی و مرۆڤایەتی لە یەمەن.