لە ڕەشنوسی ڕاپۆرتەکەدا بە دیاریکراوی ئاماژە بەوە کراوە کە پەنابەرانی کورد و عەلەوی لە شارەکانی وارابی و کاوەگوچی سەر بە پارێزگای سەیتامە لە ڕێگەی دیجیتاڵ میدیاوە دەکرێنە ئامانج و ڕووبەڕووی هەڕەشەی سنورداشکردن دەبنەوە و دووچاری کردەوەی میزاجییانەی هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە.
عومەر ئۆجالانی پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی ڕایگەیاند، تورکیا بەرپرسیارێتی پاراستنی مافە کولتوورییەکان و ئازادی ئایینی هاووڵاتیانیی لە دەرەوەی وڵات لە ئەستۆیە. لە پێشنیازەکەدا ئاماژە بە ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان کراوە کە تورکیا بەشداری ئەو ڕێککەوتننامانەیە و ئاماژە بەوە کراوە کە قسەی ڕق و هەڵاواردن تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە.
لەڕەشنووسەکەدا بە کورتی ئەم داواکارییانە خراونتە ڕوو:
*پێویستە باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە ئەنقەرە بەیاننامەیەکی فەرمی دەربکات.
*پێویستە تورکیا پەیوەست بەم بابەتەوە لە کارکردنی زیاتردا بێت لەگەڵ باڵیوزخانەی تۆکیوی و کۆنسوڵخانەدا.
*پێویستە ئەم بابەتە بەشێوەی دیبلۆماسی لە نێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێ بکرێت.
*پێویستە شاندێک لە پەرلەمانەوە بچنە ژاپۆن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن.
لە ڕەشنووسی لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە: "پێویستە بە وردی بەدواداچوون بۆ هەموو قسەی ڕقاوی و هەڵاواردن و ئەگەری پێشێلکاری بەرامبەر هاووڵاتیانی کورد و عەلەوی لە ژاپۆن بکرێت، هەروەها دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی بە ئامانجی دووبارە هەڵسەنگاندنی توانای پاراستنی کۆماری تورکیا بۆ هاووڵاتیانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات و پێداچوونەوە بە هەڵوێستە دیپلۆماسیەکەیدا".