شەنیاشارەکان دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لەبەردەم دادگەی ڕەحا ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشارکە ئێشک-یان گرتبوو دەستگیرکرد.
پۆلیسی تورک لەبەردەم دادگەی ڕەحا ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشارکە ئێشک-یان گرتبوو دەستگیرکرد.
ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار کە لە بەردەم دادگەی ڕەحا بە داواکاری " دادپەروەری" چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن، دوای ئەوەی کە هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک( کەجەدە) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان سەردانی ئەوانیان کرد، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران.
لە ڕۆژی ١٧هەمی چالاکییەکەدا پۆلیس دەستی گرت بەسەر پانکاردی بنەماڵەی شەنیاشاردا کە لێی نووسرابوو " دادپەروەری" و گەمارۆیانی دابوو. دوای سەردانی کەجەدە و دەبەپە دایک و کوڕ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران.
بنەماڵەی شەنیاشاریان برد بۆ بەرێوەبەرایەتی لقی ئاسایشی ڕەحا.
ک-ش