شۆرشگێرانی هەبەدەهە لە ئیزمیر لەدژی پاسەوانەکان چالاکیان ئەنجامدا
ئەندامانی تیمی دەنیز پۆیرازی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە نزیک خوێندنگای باڵای پۆلیسی ئیزمیر لەدژی ٣ پاسەوان چالاکیان ئەنجامدا.
ئەندامانی تیمی دەنیز پۆیرازی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە نزیک خوێندنگای باڵای پۆلیسی ئیزمیر لەدژی ٣ پاسەوان چالاکیان ئەنجامدا.
ئەندامانی تیمی دەنیز پۆیرازی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد، لە ٩ی کانونی دووەمی کاتژمێر ٢٢:٣٠دا لە نزیک خوێندگەی باڵای پۆلیسی ئیزمیر لەدژی ٣ پاسەوان چالاکیان بە چەک ئەنجامداوە.هەبەدەهە راشیگەیاند، لە چالاکیەکەدا لە دوو پاسەوان دراوە، بەڵام نازانرێت لەژیاندا ماون یان نا!
بەردەوامی راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
" حکومەتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لەسەر لێواری تێکچوونە. ئەو دەسەڵاتە لە کەسایەتی ئەردۆغانی فاشیستدا هار بووە و لەدژی گەلی کورد، ژنان، ڕەنجدەران و ژێردەستەکان هەوڵ دەدات شەڕی مان و نەمان بەڕێوە ببات. لەبەرئەوەش هەوڵ دەدات ژیان بکاتە زیندان، بێوەستان هێرش دەکات. تێکۆشانی یەکگرتووی شۆڕشی ئێمە ئەو دەسەڵاتە هەڵدەوەشێنێت کە مانگرتنی کرێکاران قەدەغە دەکات و بە شان و باڵی خۆیدا هەڵدەدات، گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکات، ژنان دەکوژێت و هێرش دەکاتە سەر عەلەویان.
ئەم حکومەتە کە لەبەرانبەر زیادبوونی هەژاری، برسیبوون و بێکاری هیچ هەنگاوێکی چارەسەری نانێت، جگە لەوەی خزمەتی دەسەڵاتداران بکات، ناتوانێت چارەسەری هیچ کێشەیەک بکات. بەڵام ناتوانێت لە بەرانبەر لافاوی شۆرشگێری کرێکار، ڕەنجدەر و ژێردەستەکان خۆی بگرێت. ئەوەی ئەو لافاوەی شۆڕش ڕێکدەخات، تەڤگەری یەکگرتووی شۆڕشگێری ئێمەیە.
دەسەڵاتی فاشیست کە لە هەموو شوێنێک دەبێت ئامانجی چالاکیەکانمان، هەڵدەوەشێت. لەسەر ئەم بناغەیە هەموو چالاکیەکانمان و ئەو چالاکیانەی کە ئەنجامی دەدەین، فاشیزم لە هەڵوەشاندن نزیک دەکاتەوە."
ف.ق