شەش ساڵ و سێ مانگ زیندان بۆ ئەندامێکی کەجەدە بڕایەوە

لەلایەن دادگەی دەوڵەتی تورکەوە سزای ٦ساڵ وسێ مانگ زیندان بۆ مەحموود دەمیرەل ئەندامی مەجلسی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-کەجەدە بڕایەوە.

دانیشتنی دادگە کە بە بیانووی خەباتی کەجەدە دەربارەی دەمیرەل، لە دادگەی سزای قوورسی ٥ی ئامەد بە ڕیوەچوو. دەمیرەل بەشداری دانیشتنەکە نەبوو، پارێزەرەکەی بایرام ئۆزدەمیر ئامادەبوو.

ئۆزدەمیری پارێزەر، ئەوەی خستەڕوو کە کەجەدە پلاتفۆرمێکی یاساییە و بۆ ئەو دۆسیە داوای بێ تاوانی کرد.

ئەنجوومەنی دادگە بە تۆمەتی' ئەندامیەتی لە ڕێکخستن' سزای ٦ساڵ و ٣مانگ زیندانیان بۆ دەمیرەل بریەوە.

ک-ش