ڕامۆن مەنتۆڤانی یەکێکە لەو کەسانەی کە ڕۆژەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆما و پرۆسەی پێش و پاشی باش ئەناسێت. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە فڕۆکەی مۆسکۆ و ڕۆما بوو. تێکۆشانێکی گرنگی بۆ ئەوەی ئۆجالان لە ئیتالیا بمێنێتەوە ئەنجامدا، ڕامۆن ئەو کاتە ئەندامی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی ئیتاڵیا بوو زۆر تێکۆشانی کرد. سەبارەت بە هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد و سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی و گرنگی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.
سیاسەتمەداری ئیتاڵی ڕامۆن مانتۆڤانی سەرەتا تیشکی خستە سەر گۆشەگیری لە ئیمرالی و ڕایگەیاند کە گۆشەگیری پێشێلکردنی پێوەرە سەرەتاییەکانی یاسایە و وتی: " ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە نادادپەروەرانە دەستگیرکراوە ئەمەش بارودۆخی نادیموکراتیکی دەوڵەتی تورکیا نیشان دەدات."
ڕامۆن لە میانەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە دانانی ناوی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا لەلایەن ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە نیشانەی ئەوەیە کە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوید دەرئەنجامی هەڕەشەکانی ڕژێمی تورکیایە لە دژی هەموو وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و وتی: "ئەوانەی دەبێت بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادگایی بکرێن ئەردۆغان و هێزە چەکدارەکانی تورکیایە."
هەروەها ڕامۆن مەنتۆڤانی سەبارەت بە تێکۆشان و بەرخۆدانی ئایدۆلۆژی عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی وتی: " بەڕای من ڕێبەر ئۆجالان هەڵوێستێکی بوێرانە و یەکلاکەرەوە لە هەموو بوارەکاندا نیشان دەدات. سەرەڕای ئەو هەلومەرجە سەختەی کە تێیدایە هەڵوێستێکی کۆنکرێتی پێشکەش کردووە. ئەو نووسینانەی لە زیندانەوە نووسیویەتی سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن. ڕژێمی تورک لە ئۆجالان دەترسێت، بەڵام نە بەهۆی شەڕەوە. چونکە بیرۆکە و پێشنیارە سیاسییەکانی دەبنە سەرچاوەی بەرژەوەندی سیاسەتی ئاشتی بۆ هەموو گەلانی تورکیا. تێکۆشان و بەرخۆدانی ڕێبەر ئۆجالان لە کاتێکدا بوو کە بە تێپەڕبوونی کات دۆزی ڕەوا و ئازادی گەلی کورد لەبیر دەکرا، بەڵام ئەو پێچەوانەی کردەوە. وێنەی ڕۆشنبیری و سیاسی ئۆجالان لە ڕێگەی نووسینەکانیەوە لە سەرانسەری جیهاندا بەربڵاوتر بووەتەوە. هەرچەندە یەکێک لە بەهێزترین و چەکدارترین سوپاکانی جیهان هەوڵی لەناوبردنی دەدات، بەڵام ئێستا پەکەکە لە هەموو کاتێک بەهێزترە، ڕاستی دواکەوتوویی ڕژێمی تورکیا ئێستا بۆ هەموو گەلانی جیهاندا زیاتر ڕوون بووەتەوە."
ڕامۆن مەنتۆڤانی ئاماژەی بە هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد کرد و وتی: "هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد ڕاست و زۆر گرنگە، بەڵام گرنگ و یەکلاکەرەوەتر تێکۆشانە لە دژی ئەو ڕەوتەی کە هەوڵ دەدەن ململانێ نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی شەڕەوە چارەسەر بکەن. وەک چۆن لە سەردەمی نیلسۆن ماندێلادا کرا، ئێستا ڕێبەر ئۆجالان هێمای ململانێی نێوان بەربەریەت و شارستانیەت، چەوساندنەوە و ئازادی مرۆڤایەتیە."
سەبارەت بە مانای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان سیاسەتمەداری ئیتاڵی ڕامۆن مانتۆڤانی وتی: " لە کۆبوونەوەکانیدا دەرفەتی ئەوەم هەبوو کە ڕێبەر ئۆجالان ببینم، ڕێبەر ئۆجالان باش ئاگاداری ئەنتۆنیۆ گرامشی بوو و باسی "لاوازی عەقڵ و گەشبینی ئیرادە"ی کرد. شیکردنەوەی گرنگی لە پەیوەندییەکانی هێزە جیهانیەکان، هەڕەشەی جەنگی ئەتۆمی و نەبوونی مرۆڤایەتی، بۆ مافەکانی گەلان، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئاشتی، لەوانەیە ڕێگای هەموو تێکۆشانەکان چەواشە بکات و بێ هیوایان بکات دەکرد. لە بەرامبەر هەموو ئەمانەشدا تێکۆشانی ئازادی بۆ ئۆجالان لەوانەیە وەک مەسەلەیەکی بچووک سەیر بکرێت. تێکۆشان بۆ بڵاوکردنەوەی بیروبۆچوونەکانی ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی دەتوانێت فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە بێت بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەم ئەگەرانە. لەوانەیە هانی پێکهاتەیەکی نوێ بدات لە هەموو کەیسەکانی پێشکەوتنخوازی لە جیهاندا. مێژوو یەک بە یەک لەلایەن پیاوان و ژنانەوە نانووسرێت، بەڵکو لەلایەن گەلەوە دەنووسرێتەوە. بەڵام ژیانی نموونەیی هەیە کە دەتوانێت جیهان بگۆڕێت و ببێتە هێزی سەرەکی ئەم تێکۆشانە، وەک کارل مارکس دەڵێت، "ئەوان کار دەکەن بۆ لابردنی بارودۆخی ئێستا". ئێستا ژیانی ڕێبەر ئاپۆ گوزارشت لەو ڕاستیە دەکات."