سکاڵا بۆ لابردنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا تۆمارکرا

پارێزەران بە سکاڵایەکەوە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیایان کرد و داوایانکرد ناوی پەکەکە لە "لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" دەربهێنرێت.

لە دژی قەدەغەى سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا، کە ئەو قەدەغەکارییە ماوەی ٢٩ ساڵە بەردەوامە، لەلایەن پارێزەرانەوە پڕۆسەیەکی نوێی یاسایی گیرایەبەر تاوەکو قەدەغەى سەر پەکەکە لاببرێت.

پارێزەران دکتۆر پیەر ستۆل و دکتۆر لۆکاس تیون، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە دۆسیەیەک و سکاڵایەکەوە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیایان کرد و داوایان لەو وەزارەتە کرد، کە ناوی پەکەکە لە "لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" لە ئەڵمانیا دەربهێنێت.

لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ەوە پەکەکە لەلایەن مانفرێد کانسەر وەزیری ناوخۆی ئەو کاتی ئەڵمانیاوە قەدەغەکرا.

نوێنەرانی یاسایی کۆمەڵەی نێونەتەوەیی بۆ دیموکراسی و یاسا و مافەکان (ماف داد / MAF-DAD) لە دژی قەدەغەی ٢٩ ساڵەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا تێکۆشانێکی یاسایی نوێیان دەستپێکرد.

ژ.ت