سكاڵا له‌سه‌ر كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌ی ئیسته‌نبوڵ تۆمار كرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی تورك سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ی رێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په‌ له‌ شاری ئیسته‌نبوڵ، کە دوێنێ ١٢ی كانونی یه‌كه‌م بەڕێوەچوو، سكاڵای تۆمار كرد.

هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان له‌ كۆنگره‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا كردبوو. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ چواره‌م كۆنگره‌ی ئاسایی رێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په‌ی ئیسته‌نبوڵ له‌لای داواكاری گشتیی كۆماری سكاڵای تۆمار كرد.

پاساوی سکاڵاکەش بۆ وتنەوەى دروشمەکان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وتنەوەى سرودەکانی "رێکخستن" گەڕێندراوەتەوە.

ژ.ت