سکاڵایەکی تر لە دژی گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە رەوانەى پەرلەمانی تورکیا کرا
سکاڵایەکی تر لە دژی عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە رەوانەى پەرلەمانی تورکیا کرا.
سکاڵایەکی تر لە دژی عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە رەوانەى پەرلەمانی تورکیا کرا.
موستەفا شەنتۆپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا رایگەیاند، دادگا لەسەر عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپەى کۆجالی سکاڵایەکی ناردووە بۆ پەرلەمان.
"بێڕێزیکردن بەرامبەر بە مافی پارێزبەندیی گەل"
گەرگەرلی ئۆغڵو لەوبارەیەوە لە تویتەرەکەیدا بڵاویکردووەتەوە، "دەبێت سەرۆکی پەرلەمانی رێز لە ئیرادەی گەل و مافی پارێزبەندیی گەل بگرێت. دەبێت مافە دەستوورییەکان پارێزراو بن. بڕیارەکە هەم ناهەقییە و هەم دەبێت چاوەڕێی بڕیاری دادگای دەستووری بن. باشە تۆ لە خۆڕا بووی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی گەل؟ لەسەر دیواری ئەنجوومەن چی دەنووسیت؟".
ژ.ت