سەلما گورکان: چارەسەرەی لە بەرنامەی هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادیدایە
سەلما گورکان جێگری سەرۆکی ئەمەپە وتی، "چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا لە خەبات و بەرنامەی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادیدایە."
سەلما گورکان جێگری سەرۆکی ئەمەپە وتی، "چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا لە خەبات و بەرنامەی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادیدایە."
سەلما گورکان جێگری سەرۆکی پارتی ڕەنج (ئەمەپە)، کە بەشێکە لە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی، لەبارەی هەڵبژاردنەکەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
سەلما گورکان ڕایگەیاند، ئاستی هەژاریی خەڵک، ڕێژەی بێکاری، نائومێدی گەنجان بۆ داهاتویان، بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان دەرئەنجامی وێرانکەری سیاسەتە ئابوورییەکانی دەسەڵاتن و وتی: "هەموو ئەم سیاسەتانە تەنها یەک ڕاستی نیشان دەدەن: سیستەم لە لەسەر ڕانت، تاڵانی و چەوساندنەوە و دادۆشین بنیات نراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، گوشاری دەسەڵات، قەدەغەکارییەکان، دۆزەکانی داخستنی پارتەکان، وەک لە نموونەی هەوڵی داخستنی هەدەپە دەبینرێت، هەڕەشە لە دژی سەرکردەکانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان، تەقەکردن لە باڵەخانەی حیزبەکان لە شارەکان وەک حیزبەکانی جەهەپە و ئیی پارتی، کەش و هەوای سیاسی ئێستا دەخەنە بەرچاو. لە لایەکی ترەوە، ئەو بابەتانە، کە هاوپەیمانیی جمهور لەگەڵ هاوپەیمانە نوێیەکانیدا باسی دەکات، هەڵوەشاندنەوەی مافەکانی ژنانە، وەک هاوپەیمانێتی و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان. هەروەها لێرەدا، ئێمە ئەوە دەبینن، کە دواکەوتوویی کۆمەڵایەتی بە ڕێکخراوەیی دەکرێت. هاوکات لەگەڵ سیاسەتی ڕانست،، تاڵانی و چەوساندنەوە و دادۆشین، سیاسەتی دژبەرانە، گوشار، قەدەغەکردن و توندوتیژی بەڕێوەدەبرێن. بەوەش ڕوون دەبێتەوە، کە دەسەڵات دەیەوێت هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار بباتەوە و بەوەش وڵات زیاتر بخاتە ناو تاریکی.
هەروەها پێویستە بە بەهێزی ئاماژە بەوەش بکات؛ ئەوەی لە کاتی بوومەلەرزەدا بینرا بێتوانایی دەسەڵات نەبوو، ئەوەی بینرا ئەنجامی خودی سیاسەتەکانی دەسەڵاتە. لەبەر ئەوە چاوەڕوانییەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە قووڵەکانی خەڵک و هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادیش بە بەرنامەی خۆی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان، پێویستیی بە تێکۆشانی ڕێکخستنی گەل ڕوون و ئاشکرایە. بۆیە ئەم هاوپەیمانییە بووە بە جێگرەوەیەک بۆ گەل."
سەلما گورکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وتی، "هەڵوێستی ئێمە ڕوونە. ئامانجی سەرەکیی ئێمە ئەوەیە، کە بەڕێوەبەرایەتیی تاکەپیاوییە. ئێمە لەسەر ناوی کەسەکان قسەمان نەکرد. چارەسەریی کێشەکانی ئێستا لە بانگەوازی تێکۆشان و بەرنامەی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادییە. لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، تاکتیک بریتییە لە شکستپێهێنانی بەڕێوەبەرایەتیی تاکەپیاو. بۆ بەرەوپێشبردنی خەبات، ئێمە پێمانوایە ئەمە قۆناغێکی گرنگە. وەک هاوپەیمانییەکە، هەڵوێستی خۆمان بە ڕوون و ئاشکرا خستەڕوو".
ژ.ت