سەمرا ئوزونوک: لەپێناو مافی ژنان و کرێکاراندا دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن

یەک لە وتەبێژانی دەستپێشخەری کۆنە دیموکراتیکە شۆرشگێڕەکانی ئەوروپا سەمرا ئوزونوک سەبارەت بە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار رایگەیاند، "بۆ مافەکانی ژنان و رنجدەران لە ئەوروپا و تورکیا دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن".

یەک لە وتەبێژانی دەستپێشخەری کۆنە دیموکراتیکە شۆرشگێڕەکانی ئەوروپا (ئادەدەکی) سەمرا ئوزونوک لەبارەی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایارەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژارندەکەدا. ئوزونوک وتی، "هەموو پرۆسەیەکی هەڵبژاردن بەراستی گرنگە، بەڵام کاتێک مرۆڤ رۆژەڤی سیاسی ٢٠ ساڵی رابردوو هەڵدەسەنگێنێت، دەبینێت کە هەڵبژاردنی ئەم جارە یەکلاکەرەوەیە. قەیرانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی لەم هەڵبژاردنەدا قووڵبوونەوە، رژێمی تاکەکەسی بەرەو دیکتاتۆری چووە".

'دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن'

ئوزونوک رایگەایند کە ئاکەپە-مەهەپە لە دژی زۆر بەشی کۆمەڵگا لە شەڕدایە و وتی، "لە دژی ئەو ئەقڵیەتەی بۆردومانی کوردان دەکات و داکۆکی لە سیستمی پیاوسالاری دەکات، لەپێناو پێکەوەژیانی گەلان و بە فیرۆنەچوونی مافی رەنجدەران، بۆ گەڕانەوەی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ، بۆ خاوەنداری لە مافەکانی خۆپاراستنی ژنان، لەم هەڵبژاردنەدا داوادەکەین لە ئەوروپا و تورکیا دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدرێت".

هـ . ب