سەنتەری میترۆ: تیرۆکردنی ڕۆژنامەوانان ئەنجامدانی تاوانی جەنگە و پێویستە بکەرانی بدرێنە دادگا

پەیوەست بە شەهید کردنی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندی ئازادی عەزیز کۆیلوئۆغلو، سەنتەری میترۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامدا و وتی: "ئەمە تاوانی جەنگە و دەبێت دەستی پشت تیرۆرکردنی بدرێتە دادگا و سزا بدرێت."

 ئەمڕۆ سەنتەری میترۆ بۆ دادکۆکیکردن لە ڕۆژنامەوان، لە شاری سلێمانی سەبارەت بە شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازاد عەزیز کۆیلۆئۆغلو، بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندی ئازاد لە باشوور و هاوخەباتانی شەهید عەزیز کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا  بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دیاری محمەد ڕاگەیاندراوی سەنتەری میترۆی خوێندەوە.

'تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانان خەریکە دەبێتە دیاردە لە باشووری کوردستان'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەنتەری میترۆ تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلوی شەرمەزار کرد، ئاماژەی بەوەدا وێڕای شەهید کردنی هاوڵاتییانی مەدەنی، وا خەریکە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەبێتە دیاردە و گوتی: "بەداخەوە جارێکی دیکە بۆ ئیدانەکردنی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسێکیتر لێرە کۆدەبینەوە کە بە درۆنی دەوڵەتی تورک شەهید بوو، ماوەیەکە  تیرۆرکردن و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان خەریکە لە هەرێمی کوردستان دەبێتە دیاردە و ئاسایی دەبێتەوە."

'ئەم هێرشانە ئەنجامدانی تاوانی جەنگە'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیاشنکرا لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا لە باشووری کوردستان تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندی ئازاد لە هەڵکشاندایە و وتی: "لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئەمە دەبێتە چەندەمن  حاڵەت کە ڕۆژنامەنووسان دەکرێنە ئامانج و تیرۆر دەکرێن! ئێمەش پێمان وایە ئەم حاڵەتانە تاوانی جەنگن و پێویستە بکەران بدرێنە دادگای دادی نێودەوڵەتیی و دادگایی بکرێن و بە سزای خۆیان بگەن."

ڕاگەیاندراوی ڕۆنووس

دواتر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، هاوکار عیزەت مێکە بەڕێوبەری  فیدراسۆینی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ (ڕۆنووس) وتارێکی پێشکەش کرد.

'دەبێت دەستەشاراوەکانی پشت هێرشان ئاشکرا بکرێن و بە سزا بگەیەندرێن'

هاوکار عیزەت میکە بەڕێوەبەری ڕۆنووس ڕایگەیاند، لە هەر جێیەک هەناسەیەکی ئازاد شەهید بکرێت سیخور و بەکرێگیراوی ناوخۆیی لە پشتە و دەبێت هەرێمی کوردستان بەرپرسیاری سەلامەتی ژیانی هاوڵاتییان بگرنە ئەستۆ، جەختی لەوەش کردەوە، دەبێت لایەنی بەرپرسیاری دەستی پشت شەهیدکردنی عەزیز کۆیلووئۆغلوو ئاشکرا بکەن.

'خەباتی کۆیلوئۆغلو بۆ گەیاندنی حەقیقەتی کوردان و ئاشکراکردنی ستەمی دەوڵەتی تورک بوو'

هاوکار عیزەت لە قسەکانییدا سەرنجی خستەر کار و خەباتی شەهید عەزیز کۆیلئۆغلو و وتی: "بەداخەوە جارێکی دیکە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان لێرەدا کۆمان دەکاتەوە، عەزیز کۆیلوئۆغلوو لە شاری ئامەدەوە بوو بە ڕۆژنامەنووسی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ ـوە لەپێناوی ئازادیی لە ڕێگەی کامێراکەی، وێنە، وتار و نووسینەوە تێکۆشان و خەباتی بۆ رای گشتی دەگواستەوە و بە هەموو قۆناغەکانی کاری ڕۆژنامەنووسیدا تێپەڕیوە هەوڵی داوە لە ڕێگەی کار و چالاکی ڕۆژنامەنوویسیەوە هەم ستەمکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، هەم دەنگی ڕاستی و بەرخۆدان و شۆڕش لە ڕۆژئاوا بۆ جیهان بەیان بکات.

'دەسەڵاتی باشووری کوردستان بەرپرسە لە پاراستنی گیانی ڕۆژنامەوانان'

لە بەردەوامییدا هاوکار عیزەت وتی: "لە هەرجێگەیەک هەناسەیەکی ئازاد، ڕۆژنامەنووسێک چالاکوانێک شەهید بکرێت سیخووڕ و بەکرێگیراوی ناوخۆیی لە پشتە، بەڵام هیچ یەکێک لەمانە ئەوە ناشارێتەوە کە دەزگا و دامەزراوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت بەرپرسیاری سەلامەتی ژیانی ئەو هاوڵاتییانە بگرنە ئەستۆ و هاوکاران و تۆمەتبارانی پشتی ئەم پەلامارانە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکەن و ڕووبەووی سزای یاسایان بکەنەوە."

لە کۆتایی قسەکانییدا هێرشەکەی شەرمەزار کرد و وتی: "سڵاو درود بۆ گیانی شەهیدی ڕۆژنامەنوس عەزیز کۆیلۆئۆغلو ، نەمری بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادیی."