سەربازانی تورک لە قەلقەلی تاوانێکی دڕندانەیان ئەنجامدا
لە گوندی چامیلی لە ناوچەی قەلقەلی لە وان، دەوڵەتی تورک دوو کەسی کوشت و کەلاوەیەکیان لەدوای خۆیان جێهێشت.
لە گوندی چامیلی لە ناوچەی قەلقەلی لە وان، دەوڵەتی تورک دوو کەسی کوشت و کەلاوەیەکیان لەدوای خۆیان جێهێشت.
لە گوندی چامیلی لە قەلقەلی، سەربازان سکاڵایەکیان کردە پاساوی خۆیان، هێرشیان کردە سەر خانوویەکی چۆڵ و دوو کەسیان کوشت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی گوندنشینان بڵاویان کردۆتەوە، هیچ ئاگارکردنەوەیەکی پێشوەختە نەبووە و خانووەکەیان داوەتە بەر ئاگر. سەربازەکان نزیکی چوار کاتژمێر خانووەکەیان داوەتە بەر بۆمب و گوندەکەیان گەمارۆدا.
لە ١ ی ئەیلول، پاش نیوەڕۆ، سەربازەکان گەمارۆی گوندەکەیان هەڵگرت. ئەو خانووەی لە ئاسمانەوە بۆمباران کرا، بوو بە کەلاوە.
سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی وان، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد، ڕایگەیاند، دوێنێ لە گوندەکە تاوانی دڕندانە ئەنجامدراوە، ڕاپۆرتیان ئامادە کردووە و لەماوەی دوو ڕۆژدا دەیخەنە بەردەم ڕای گشتی.