سوپای تورک لە لیجە دەستی بەئۆپەراسیۆن کرد، دەستیان بەبڕینەوەی دارستانەکان کردووە

سوپای تورک بەرەبەیانی ئەمرۆ لە گوندەکانی پەنا، دەبەک، هۆسەینکی ناوچەی لیجەی ئامەد دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردوە. سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە سەربازەکانی تورک داردەبڕین.

سوپای تورک بەرەبەیانی ئەمرۆ لە گوندەکانی پەنا، دەبەک، هۆسەینکی ناوچەی لیجەی ئامەد دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردوە.

سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە دەنگی چەک دەبیسرێت و هاتووچۆی گوندەکان قەدەغە کراوە.

لە گوندی دبەک لە کاتژمیر ٠٩:٠٠ لە ژێر چاودێری سەربازانی تورکدا چەند یەکەیەک دەرکەوتن و دارستانی گوندەکە دەبڕنەوە. ڕاگەیەنرا کە جوڵەی هەلیکۆپەر هەیە و لەدوینێ شەو بەم لاوە بەسەر ئاسمانی گوندەکەدا دەفڕن.

یەکێک لە هاوولاتیانی دەبەک دەربارەی ئەم ڕووداوە وتی،" لە کاتژێر ٠٩:٠٠ سەربازەکانی تورک بە ئامێری داربڕین دەستیان بە بڕینی دارستانەکان کرد. لە دوێنێ شەوەوە ٩هەلیکۆپتەر بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە، ناوەناوە دەنگی جەک دەبیسرێت."

ک-ش