'سوسیولۆژیای ئازادی' بەزمانی فەڕەنسی بڵاوکرایەوە
' سوسیولۆژیای ئازادی' بەرگی سێیەمی "مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە زمانی فەڕەنسی لە لایەن چاپەمەنی ئدیتۆنس دو کرۆکوانتەوە چاپ و بڵاوکرایەوە.
' سوسیولۆژیای ئازادی' بەرگی سێیەمی "مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە زمانی فەڕەنسی لە لایەن چاپەمەنی ئدیتۆنس دو کرۆکوانتەوە چاپ و بڵاوکرایەوە.
پێشتر دوو بەرگی یەکەمی زنجیرە کتێبی "مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بە ناوی "سەردەمی خوداوەندە دەمامکدارەکان و پاشا داپۆشراوەکان" و "سەردەمی خوداوەندە بێ دەمامکەکان و پادشا ڕووتەکان" بە زمانی فەرەنسی بڵاوکرانەوە.
نوێنەری لێژنەی وەرگێڕان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ڕایگەیاند ، بە شانازییەوە بەرهەمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فەڕەنسی. هەروەها ئاماژەی دا کە دوو بەرگی دیکەی زنجیرە کتێبی "مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بەم زووانە بە زمانی فەرەنسی بڵاودەکرێنەوە.
ئەم بەرهەمە لە ئێستادا تەنیا لە سەر ماڵپەڕەکانی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کوردی فەرەنسا (جەدەکە-فە) و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی Editions du Croquant دەفرۆشرێت، لە ٩ی ئۆکتۆبەرەوە لە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکانی وەک ئەمازۆن، فانک، گیبێرت و کتێبفرۆشییەکانی فەرەنسا دەفرۆشرێت .
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەکتێبەکەدا هێزی بنیاتنەر و تێکدەرانەی عەقڵ، پەیوەندی نێوان عەقڵ و ئەخلاق، عەقڵ و ئایین، ئەخلاق و دینامیکی کۆمەڵگەی ئەخلاقی دەخاتەڕوو. لە کتێبەکەدا لە لایەک دەستکەوت و شکستەکانی هێزەکانی دژە سیستم لە رووی مێژوویی و کۆمەڵایەتیدا هەڵدەسەنگێندرێت و لە لایەکی دیکەشەوە لە ڕووی فکری، ئەخلاقی، سیاسی و تێکۆشانەوە کێشە بنەڕەتییەکانی سەدەی بیست و یەک راوەستەیان لەسەر دەکات.
هـ . ب