وەزارەتی دەرەوەی سوید سەبارەت بە گەشت نەکردنی هاووڵاتییانی سوید بۆ ١٠ کیلۆمەتریی نزیک لە سنووری سوریا و عێراق لە تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سوید هۆشداریی بە هاووڵاتییانی داوە، ئەگەر "زۆر پێویست نەبێت" گەشت نەکەن بۆ سنوری پارێزگاکانی هاتای، کیلیس، شرنەخ و جۆلەمێرگ.
وەزارەتی دەرەوەی سوید ئاماژەی بە "گۆڕینی دۆخی ئەمنی" کردووە و ئەوەی کردووە بە پاساو بۆ ئەو ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییانی سویدی، بەڵام زانیاری زیاتری لەسەر ڕوودانی ئەو گۆڕانکارییە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەو هۆشدارییەی وەزارەتی دەرەوەی سوید لە کاتێکدایە، کە باس لەوە دەکرێت پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و دەوڵەتی تورک لە ١٥ی نیساندا دەست بە هێرش و ئۆپراسیۆنی هاوبەش دەکەن.
ژ.ت