سیامەند موعینی: شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی نەکۆژاوەتەوە و بەردەوامی هەیە

هاوسەرۆکی پژاک سیامەند موعینی رایگەیاند: شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی نەکۆژاوەتەوە و بەردەوامی هەیە راشیگەیاند، پژاک هیچ مەنشوورێک کە بنەمای ناوەنگەرایی و بەلارێدا بردنی تایبەتمەندییەکانی ئەم شۆرشە بێت قەبوول ناکات.

بەبۆنەی ٤ی نیسان (١٥ی خاکەلیوە) رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکی پژاک سیامەند موعینی لە شاری یۆتۆبۆریی سوید ڕێورەسمێک سازکرا.

ڕێورەسمەکە بە ڕاگەیاندنی یەک خۆلەک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ڕێگایی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان بە تایبەتی شەهیدانی ئەم دوایەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەستی پێ کرد. دواییی بەخێرهاتنی لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کەسایەتییەکانی بەشدرار لە کۆرەکە لە لایەن کۆمیتەی پژاک لە بەشی یەکەمی بەرنامەکە چەندین بەرهەمی هونەری بۆ بەرراگرتنی ٤ی نیسان و یادی شەهیدان لە لایەن هونەرمەندان فەریبورز و شاپور پێشکەش کرا.

لەبەردەوامی بەرنامەکەدا هاوسەرۆکی پژاک بە تیشک خستنە سەر ڕۆژی ٤ی نیسان ئەم ڕۆژەی وەکوو وەرچەرخانێکی مێژوویی لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەلسەفی دەستنیشان کرد. هاوسەرۆکی پژاک لە بەشی یەکەمی قسەکانیدا شرۆڤەی ئەگەرەکانی لە داهاتوویی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی کرد، هاوسەرۆکی پژاک ئەم شۆرشەی وەکوو رنسانسێکی زهنیەتی و کۆمەڵایەتی باس کرد لە هەتا ئێستا توانیویەتی گۆرانکاری لەو بوارانەدا درووست بکات، هاوکات باسی ئەو مەترسییەی کرد کە ئەگەر بەرەی چەپ و ئازادیخواز وریا نەبێت ئەم شۆرشە هەوڵی دەستبەسەردا گرتنی لە لایەن بەرەی راستی سەربە رەوتی پاشایەتی دەدڕێت. هەروەها لە بەردەوامی شرۆڤەی ئەم تەوەرەدا هاوسەرۆکی پژاک وتی ئەم شۆرشە نەکۆژاوەتەوە و بەردەوامی هەیە، هەرکات ئیمکانی ئەوە هەیە کە خەڵکی ئێران بەهێزتر لە چەنمانگی ڕابردوو بڕژنە سەرشەقامەکان، ئەم شۆرشە هەتا تێکشکاندنی کۆماری داگیرکەر و دیکتاتۆری ئێران بەردەوام دەبێت. هاوسەرۆکی پژاک ئاماژەی بەوەدا کە رژیمی ئێران وەک دەسەڵات و دەوڵەت تەنها ناوەکەی و هێزێکی تۆتالیتری ماوە، لە لایەن ئابۆری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و شەرعیەت بوونی نەماوە و چیتر کۆماری ئیسلامی ئەو هێزە نییە کە باوەر بە لەناچوونی مەحال بێت.

هاوسەرۆکی پژاک لە بەردەوامی شرۆڤەکانیکدا باسی گرینگی پێکهێنانی هاوپەیمانی یان بەرەیەکی کوردستان لەگەڵ ئەحزابی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. هاوسەرۆکی پژاک ئەم بابەتەی زۆر بە گرینگ زانی کە دەبێت پێک بێت لەم قۆناغە بۆ ئەوەی کورد بتوانێت ماڤەکانی لە داهاتوویی ئێران دەستەبەر بکات، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە وەک پژاک لەسەر دوو خالی گرینگ لە گۆرەپانی کوردستان و ئێران کار دەکەن. یەکەم: کارکردن بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی، دووەم؛ درووستکردنی یەکیەتی و هاوپەیمانی گەلانی ستەملێکراو لە ئێراندا

لەبەشێکتر لە قسەکانی هاوسەرۆکی پژاکدا ئاماژە بەوەدرا کە پژاک هیچ مەنشوورێک کە بنەمای ناوەنگەرایی و بەلارێدا بردنی تایبەتمەندییەکانی ئەم شۆرشە بێت قەبوول ناکات، هەربۆیە هیچ لایەن و هێزێکیش هەرچەنێک ئیمکانی راگەیاندنی و دیپلۆماسی لەدەرەوە هەبێت ناتوانێت داخوازییەکان و راستییەکانی گەلانی ئێران نەبینیت. دوایی قسەکانی هاوسەرۆکی پژاک سیامەند موعینی چەندین کەس لە بەشداربووانی لە دیالۆگێکی کراوەدا ڕاو و بوچوونی خۆیان لە چوارچێوەی رخنە و پێشنیار و تێبینی بۆ ئەم بارودۆخە و پژاک هێنا سەرزمان.

هـ . ب