سیناتۆری پارتی سەوزی ئوسترالیا، دەیڤید شوبریج، بەبۆنەی ١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی کۆبانێ پەیامێکی نووسراوی بڵاوکردەوە. پەرلەمانتاری پارتی سەوز ئەبیگایل بۆید لە پەرلەمانی ویلایەتی وێڵزی باشووری نوێ وتارێکی پێشکەش کرد.
بە تێکۆشانی جیهانی پشتیوانی گەلی کورد بکەن
سیناتۆری پارتی سەوزی ئوسترالیا، دەیڤید شوبریج لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند سەرکەوتنی گەلی کورد بەرامبەر دڕندەیی داعش لە کۆبانێ، مایەی ئیلهام و دڵخۆشی هەموو بندەستانی جیهان بوو، گوتی: "ئەمساڵ گەلی کورد بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خەڵکی سڤیل و ژێرخان و گۆڕەپانەکانی ژیان لە ڕۆژئاوا تێدەکۆشێت. بەبۆنەی ڕۆژی کۆبانێوە، پشتیوانی دەکەین لە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و تێکۆشانی ئازادی و دادپەروەری و ئاشتیی جیهانی".
پێویستە تێکۆشانی پشتیوانی لە گەلی کورد مەزنتر بکرێت
پەرلەمانتاری پارتی سەوز ئەبیگایل بۆید لە پەرلەمانی ویلایەتی وێڵزی باشووری نوێ وتارێکی پێشکەش کرد. گوتی: "یەکەمین ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ لە ١ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ پیرۆز کرا، ملیۆنان کەس لە سەراپای جیهانەوە ڕژانە گۆڕەپانەکان و سەرکەوتنی کۆبانێیان پیرۆز کرد کە بەرئەنجامی بەرخۆدانێکی قارەمانانە بوو، بەمەش پشتیوانییەکی جیهانیان بۆ گەلی کورد پیشاندا. شۆڕشی ڕۆژئاوا، بزووتنەوەیەکی پشتیوانی و بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەشی جیهانی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ گەلانی بندەستی جیهان لەڕێگەیەوە بۆ ئاشتی و دادپەروەری و ئازادی تێدەکۆشن. تێکۆشانی کوردان بۆ ئازادی و خۆبەڕێوەبەری و کوردستانێکی سەربەخۆ بەردوامە. ئەمڕۆش دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ. بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە دەبێت تێکۆشان لەگەڵ گەلی کورد و شۆڕشی ڕۆژئاوا مەزنتر بکرێت".